پێكهاتەی سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیارییەكان بەشێكی سەرەكییە لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بۆ ئاسانكاریكردن لە بڕیاردانی ستراتیژی. بەڕێوەبردنی زانیارییەکان بریتیە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری بەشێوەیەکی ڕێك و وورد و دروست لەکاتی خۆیدا. بەڕێوبەرایەتیەکەش چەند ئەرکێك لە خۆدەگرێت کە ئەمانیش بریتین لە کۆکردنەوە و شیکردنەوە و بڵاوکردنەوە و بەڕێوەبردنی زانیارییەكان لە ڕێگەی چاودێریکردن و بەدواداچوون و هەڵسنەگاندن و دروستکردنی نەخشە و ئامادەکردنی لیستی پەیوەندیەکان و دیاریکردن و دەستنیشانکردنی ئەولەیتیەکان(پێشینەییەکان). لە قۆناغی سەرەتایی هەر قەیرانێك کۆکردنەوەی زانیاریەکان سەخت و ئالۆز و ناڕوونن.
سیستەمێکێکی کارای بەڕێوەبردنی زانیارییەکان بە بەشێکی زۆر گرنگ دادەنرێت لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، کە بەردەوام لە هەوڵی پشتراستکردنەوەی زانیاریەکانە. بەم شێوەیە لایەنە هاوبەشە سەرەکیەکان زانیاری زۆر چڕ و پڕیان دەستدەکەوێت بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە کاتی خۆیدا. وەهەروەها بەڕێوبەردنی زانیارییەکان پڕۆسەیەکی بەردەوام دەبێت لە هەموو قۆناغەکاندا.
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بەشێوەیەکی بەردەوام هەڵدەستێت بە کۆکردنەوە زانیاری و چاودێریکردن و توێژینەوە و بەدواداچوون بۆ هەموو قەیرانەکان و پرسە مرۆییەکان و کۆکردنەوەی زانیاری و شیکردنەوە و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لەم بەشانەی خوارەوە پێك دێت:
کاروچالاکیەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لەسەر بناغەی پرۆژەی بەڕێوبردن و ڕاپۆرتکردن دەبێت، چاودێریکردنی بەردەوام لەسەر ئەوەی چی کراوە؟ لەلایەن کێ؟ لە کوێ؟ کەی؟، وە هەروەها ئەو کاروچالاکیانەی کە هێشتا ماون کاریان لەسەر بکرێت و لەلایەن کێ؟ لە کوێ؟ کەی؟. ئەم بەڕێوبەرایەتیە هەوڵی تەواو دەدات کاروچالاکیەکانی بە وردوی و ڕاست و دروست و ڕوون بۆ هەموو قەیرانەکان ئەنجام بدات بە بەکارهێنانی داتا و زانیاری تایبەت کە بریتین لە کوکردنەوە و شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە جیاوازەکان( ڕاپۆرتەکانی هەڵسەنگاندن و چاودێری و بەدوداچوون و میدیا...هتد) دواتریش دروستکردنی ڕاپۆرت و بڵاوکردنەوەیان بەسەر لایەنە هاوبەشەکان، وەکو، ڕاپۆرتی چاودێری و بەدوداچوون و بنکەی زانیاری...هتد. بەڕێوبەرایەتی بەڕێوەبردن و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و داتا بەهاوبەشی کاردەکات لەگەڵ بەڕێوەبەراتیەكانی تر لە ناوەند و نووسینگەكان و ئەم ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتانەی خوارەوە لە خۆدەگرێت: