خۆبەخشی کێیە
خۆبەخش ئەو کەسەیە کە بە ویستی خۆی چەندین خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش بە پڕۆژەیەكی دیاریکراو دەکات بۆ لایەنێک بەبێ وەرگرتنی هیچ سودێکی ماددی. هەروەها کات و هەوڵ و بەهرەکانی تەرخان دەکات بۆ سوود گەیاندن بە گروپەکە یان ڕێکخراوەکە یاخود کۆمەڵگا. خۆبەخش دەرفەتێکی گرنگە بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی یاخود ئەو کۆمەڵگایەی پێویستیان بە هاوکاریە، هەروەها سودێكی باشتریشە بۆ خۆبەخشەکە. هەروەها کارکردنی خۆبەخشی ئەزموون و کارامەیی کارکردنیش بەرەو پێش دەبات. خۆبەخشی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ئەم سوودانەی هەیە:
سوودەکانی خۆبەخشی:
- بوون بە ئەندام لە تۆڕی خۆبەخشانی ناوەند .
- لە میانەی بەشداریکردن لە کۆرسەکان و وێرکشۆپەکان، زانیاری و ئەزموونی نوێ پهيدادهكهيت.
- بهشداريكردن له بهرهوپێشبردنى كۆمهڵگا، له رێگاى یارمەتیدانی خهڵكى لێقهوما و ئەوانەی پێویستیان بە هاوكاری هەیە یاخود یارمەتیدانی ئەو خەڵك و كۆمەڵگانەی قەیران و كارەسات كاریگەری لەسەریان هەبووە.
- ئەنجامدانی كاری نوێ لەلایەنی خۆبەخشی و مرۆیی و خێرخوازی هەروەها بەهێزکردنی پێكهوهژيانى كۆمهڵايهتى لە هەرێمی کوردستان.
- دهبیتە بەشێک لە شتێکی گەورەتر لە دەرەوەی هاوڕێ و خێزان.
- بەدەست هێنانی متمانە و هەستی راستەقینەی بهدهست هێنانى دەستەكەوت.
- دروستكردنى کاریگەری ڕاستەقینەو ئەرێنی لەسەر خەڵک و کۆمەڵگا بە شێوەیەکی گشتی.
- ناسین و ئاشنابوون بهخەڵکی جیاواز و دروستكردنى هاوڕێی تازه.
خۆبەخشی لە ناوەند:
ناوەند بەرنامەی خۆبەخشی كردۆتهوه بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن كاری خۆبەشی ئەنجام بدەن لە بواری قەیران و بەڕێوەبردنی کارەسات و وەڵامدانەوەی حاڵەتی لەناكاو بە گوێرەی ماددەی (٨ )، بڕگهى (ب)، خاڵى (٣) لە پهيڕهوى ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان { ژمارە ١ى ساڵی ٢٠١٥} هەروەها نووسراوی سهرۆكيهتى ئهنجومهنى حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (٧٢٩٩ ) لە ٨ تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دەربارەی دامەزراندنی تیمی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ وەڵامدانەوەی باری لەناکاوی مرۆیی.
بەڕێوەبردنی قەیران و وەڵامدانەوەی باری لەناکاو بەرپرسیارەتییەکی هاوبەشە لە نێوان دامەزراوەكانی حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و خەڵک و کۆمەڵگا بە گشتی. ئەمەش پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگی و هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ وەڵامدانەوەی فریاگوزاری بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات و کەمکردنەوەی کاریگەری زیانەکان لەسەر خەڵک و ئابوری و ژێرخان و ژینگە. بەرنامەی خۆبەخشی ناوەند پێکدێت لە سێ جۆر وەکو کاری مەیدانی، کاری نوسینگە و کاری ئۆنڵاین.
کاری مەیدانی:
تیمی وەڵامدانەوەی خێرا پێکدێت لە ناوەند و كارمەندە هەمیشەییەكانی تری حكومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەكان و خۆبەخشەکان. تیمی وەڵامدانەوەی خێرا بهشى سهرهكييه بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و تایبەتمەند دەبێت بە وەڵامدانەوەی هەر قەیران و كارەساتێكی دهستكرد و سروشتی لە هەرێمی کوردستان. تیمەکە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ناوەند. ئەرک و بەرپرسیاریەتی سەرەكی تیمەکە پێكدێت له:
- ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیان لە کاتی قەیران و کارەسات.
- ئەنجامدانی گەڕانی مەیدانی لەو شوێنهى کارەساتى تێدا روويداوه و دیاری کردنی شوێنی مەترسی.
- دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەی گیریان خواردووە لە شوێنی ڕووداو.
- ڕزگارکردنی خەڵکی بریندار لە شوێنەكانی ڕووداو.
- گەیاندنی یارمەتی و هاوکاری سەرەتایی بۆ شوێنەكانی زيان بهركهوتوو.
- ئاگادارکردنەوەی خەڵک و تیمی مەیدانی لە کاتی دروست بوونی قەیران و کارەسات.
- دابینكردنی پشتگیری تەکنیکی بۆ خەڵک و تیمی مەیدانی لە کاتی ڕزگارکردن و ئۆپەراسیۆنی گەڕان.
- دابینكردنی پەناگە و خواردن و جۆرەکانی تری یارمەتی بۆ ئەو خەڵکانەی قەیران و کارەسات كاریگەری لەسەریان درووست كردووە.
کاری نووسینگە:
کاری نووسینگە پێكدێت له كارى خۆبەخشى لە ناوەند و نووسینگەكانی وەڵامدانەوهی قەیران لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەروەها نوێنەرایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین. خۆبەخشەكان ئەرکیان پێدەدرێت بە گوێرەی شارهزايى و ئەزموونیان.
خۆبەخشی ئۆنڵاین:
ئاماژە بە خۆبەخشی ئۆنڵاین دەکات ئەو کەسەی خزمەتگوزاری راستەقینە و پێویست دەستەبەر دەکات بۆ JCC لە رێگاى ئەنتەرنێت، ئەم خزمەتگوزاریە راستەقینەیە لەوانەیە پشتگیری تەکنینکی، ئاڕاستەکردن و چاککردنەوەی نمونەیی و پرۆژەی سەربەخۆ یان کار بگرێتەوە. خۆبەخشی ئۆنڵاین کاتی خۆی تەرخان دەکات بۆ پشتگیری JCC لەم شوێنانەی خوارەوە:
- توێژینەوە و بابەتی هەڵسەنگاندن
- گەشەپێدان/ نوسینی بەرنامەی سۆفتوێر
- چاککردنەوەی بەرنامەی سۆفتوێر
- نووسین/ نووسینی پێشنیار و ڕاپۆرت، راپۆڕتی ڕۆژنامەوانی، هەواڵنامە و وتار.
- وەرگێرانی بەڵگەنامەکان
- چاودێری و دروستکردنی داتابەیس
- دروستکردنی هێلکاری و نەخشە
- پشتگیری تەکنیکی سیستەمی زانیاری جوگرافی
- بنیاتنانی توانا و ئاڕاستەکردن، کۆرسی و ڕاهێنان و وانە
کێ دەتوانی داواكارى پێشکەش بکات؟
- هاوڵاتيانى هەرێمی کوردستان و عێراق
- ڕێکخراوە ناحکومیەکان ئەوانەی کە بە ڕەسمی تۆمارکراون تاوەکو لە بوارى مرۆیی و خێرخوازی کاربکەن.
- کارمەندی کەرتی تایبەت و گشتی.
- كهسه به توانا و لێهاتووهكانى ناوخۆ.
ناوهند فهرمانگهيهكى حکومیە و پابهنده به بەرجەستەکردنی ژینگەیەکی لەبار و دۆستانه بۆ کارکردن بۆ کارمەندان و ئەندامان بەبێ جياوازى لهسهر بنهماى رەگەزی، دین، نهتهوهيى و بیروباوەڕ. لە بەرامبەردا ناوهند پێشبینی دەکات ئەندامەکانی له خۆبەخشەکان، كارمهندى دهورى، ستافی گرێبەست و هەمیشەیی ههڵگرى ئهو بنهمايانهى خوارهوه بن بۆ ئهوهى ببيته ئهندامێكى سهركهوتوو له ناوهند:
- دهستپاكى: بەمانای پهيڕهوكردنى ڕەوشت بهرزى و بەها گونجاوەکان و کردنی ڕاسترین شت لە هەموو بارودۆخەکان، ئارام و کاریگەر لە کاتی فشار و کاتە ناڕەحەتەکان. ڕاستگۆ و دادپهروهر لەگەڵ خۆت و ئازاری خۆت و دەوروبەرت نهدهيت.
- خۆگونجان: بەمانای کەسێکی کراوە و تێگەیشتوو بۆ بیرۆکەی تازە و گونجاو بۆ کارکردن لە کاتی کێشە و بەربەست و حاڵەتە لە ناکاوەکان، بە گشتی توانای گونجان و ڕاهاتنت هەبێت لەگەڵ بارودۆخە تازەکان و هەر گۆڕانکاريێکی تر لە بارودۆخەکان و ڕێزی تەواو لە دەروبەرت بگرى بەبێ گۆی دان بە ڕەگەز و ئاین و کلتور و باوەڕەکانیان.
- ئامادهگى: هەمیشە ئامادە بى بۆ وەرگرتنی ئەرک و بەرپرسیارێتی تازە لە کاتی پێویست و لە ناکاو، کارەکان زۆرگرینگن بۆ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و هەوڵ بدەيت به باشترین شێواز تەواویان بکەی.
- پابهندبوون: هەمیشە ئارهزووى نیشاندانی زانیار و شارەزایەکان بێت، بەکاریبهێنى و بەشداری پێبکەيت لەگەڵ ئەوانی تر بۆ بهرژهوهندى ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان.
- یەکخستن: تێگەیشتن و پابهندبوون به یاسا وڕێساكانى حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێ کردنیان لە کارەکانی ڕۆژانە.
- ڕاستگۆيى: بهڕێز و هۆشيارييهوه ڕەفتاربکەيت لە کاتی قسەکردن و نووسین لەگەڵ کەسانی تر لەجیاتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان.
- بەڕێوەبردن: دانانی پلان و ڕێکخستنی کاره له پێشينهكان بۆ زيادكردنى تواناى راپهڕاندن به شێوهيهكى كاريگهر.
- ههڵسوكهوت: بۆ ئهوهى رۆڵێكى بهرچاو بگێڕێت وهكو ئهندامى تيم و بهشێوهى دۆستانه و ههماههنگار مامهڵه لهگهڵ ئهوانهى تر بكهيت به شێوهيهكى بهردهوام و بتوانيت پهيوهندى ئهرێنى لهگهڵ كارمهندان له ناوهند و له دهرهوهى ناوهند دروست بكهيت.