بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی و دارایی
بەڕێوبەرایەتی كارگێڕی و دارایی كارەكانی كارگێڕی و دارایی و چەند خزمەتگوزارییەكی تری ناوەندی هاوبەشی. بەڕێوبەریەتی كارگێڕی و دارایی لەو بەشانەی خوارەوە پێك دێن:
- كارگێڕی
- ژمێریاری
- خزمەتگوزارییەكان
- سەرچاوە مرۆییەكان
بەڕێوبەریەتیەكە پشتگیری لە هەموو پێكهاتەكانی كارپێكراوەكانی ناوەند دەكات. كاری كارگێڕی ناوەند ڕێكدەخات و كار دەكات بۆ دڵنیابوونەوە لە بەڕێوەچوونی كاروباری ڕۆژانەی ناوەند و بەرپرسیارە لەم ئەركانەی خوارەوە:
- هەبوونی نوێترین ڕێكارەكانی بەخشینی گومرگی و بەڵگەنامە ناوخۆییەكان و باجەكان
- دابینكردن و بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەكانی وەرگێڕان. زمانە كارپێكراوەكانی ناوەند ئەمانەی خوارەوەن:
- كوردی، بۆ كاروباری ڕۆژانەی ناوخۆیی ناوەند
- ئینگلیزی، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی
- عەرەبی، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق
- دانانی پلانی پێداویستییە كاریگێرییەكان
- بەدۆكیومێنتكردنی و هەڵگرتنی نامە هاتوو و نێردراوەكان
- دڵنیابوون لە بوونی شوێنێكی گونجاوی كاركردن بۆ ناوەند
- دڵنیابوون لە بوونی ئامرازەكانی هاتووچۆ بۆ ئەنجامدانی كارەكانی ناوەند
- دیاریكردنی سەچاوەكانی لۆجستی وەك هاتووچۆ و سووتەمەنی و خزمەتگوزارییەكان وەك پێویست
- دابینكردنی پێداویستیە تەكنیكییەكانی وەك كارەبا و ڕووناكی وهتد.، بۆ جێبەجێكردن و بەردەوامی دان بە كارەكانی ناوەند
- دیاریكردنی كەموكورتییەكانی تواناكان لە ئامێرەكان
- كاركردن لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەكبەخش بۆ دڵنیا بوون لە هەماهەنگی خزمەتگوزارییە هاوبەشە لۆجستییەكان
- یارمەتیدەر بێت بۆ ئاسانكاریكردن لە هەماهەنگی خزمەتگوزارییە لۆجستیە هاوبەشەكان
- بەڕێوەبردنی پشتیوانی دارایی بۆ ناوەند وەك دابینكردنی پارە بۆ كەرەستەكانی ناوەند و ژمێریاری
- كڕینی نەخشە و تەختەی نووسین و كەلوپەلە پێویستەكانی تر بۆ ناوەند
- ڕێكخستنی لیستی كارمەندەكانی ناوەند
- ڕێكخستنی كۆبوونەوە و پوختە و چاڵاكی تر كە لەلایەن بەڕێوبەری گشتی داواكرا بێت
- ڕێكخستن بۆ پشتگیری كارگێری كەلوپەلەكان بەشێوەیەكی ڕێك و پێك.