ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ڕاستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكات. ناوەند بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانی ژمارە( 5710 ) دامەزراوە وەكو فەرمانگەیەكی پێشەنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەماهەنگی بۆ سەرجەم قوناغەكانی وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان، بە قۆناغەكانی ئامادەكاری پێشوەختە و كەمكردنەوەی كاریگەری و زیانەكان و وەڵامدانەوە و دووبارە گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی. ناوەند گرنگی بەهەموو جۆرەكانی كارەسات و قەیران دەدات بۆ پاڵپشتیكردنی وەڵامدانەوەی ستراتیژی و هەماهەنگی بۆ هەموو كارەساتە سروشتی و ناسروشتیەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراق. ناوەند تۆڕێكی وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی دروستكردووە لە ئاستی پارێزگاكان. لەئێستادا ناوەند نووسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی كردۆتەوە لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك، لەگەڵ بوونی نووسینگەی سەرەكی لە هەولێر.
ناوەند چوار ئەركی سەرەكی هەیە، كە ئەوانیش بریتین لە بەڕێوەبردنی زانیارییەكان، وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەریرانەكان، هەماهەنگی و كۆكردنەوە و جێگركردنی سەرچاوەكان. ناوەند ئاسانكاری دەكات بۆ دانانی پلانی سراتیجی ڕوون پێش روودانی هەر قەیرانێكی پێشبینی كراوەكان، هەروەها وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانە بەردەوام و مرۆییەكانی ئێستا، وە دڵنیابوون لە درووستكردنی هەماهەنگی لە نێوان سەرجەم هاوبەشەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ نەھێشتن و كەمكردنەوەی كار و چاڵاكی دووبارە و بە باشترین شێوە بەكارهێنانی سەرچاوەكان. ناوەند هەڵدەستێ بە كۆكردنەوە و شیكردنەوەی زانیارییەكان دەربارەی قەیرانەكان، چاودێریكردنی مەترسییەكان، ئامادەكردنی پێشنیار و زانیاری بەسوود بۆ بڕیاردانی ستراتیجی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەكان. ناوەند كاردەكات لەگەڵ نووسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكان و وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی حكومەت بۆ دەستنیشانكردنی سەرچاو و توانای بەردەست و هەماهەنگی كردن بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی جێگیركردنی یارمەتیەكان بۆ دابینكردنی پێداویستی چاڵاكانەتر بەو كەسانەی بەهۆی قەیرانەكان زیانیان بەركەوتووە.
هاوكات پلاندانانی باشتر و ئامادەكردنی سیناریۆی تایبەت بە قەیرانەكان بۆ بەهێزكردنی توانای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەڵامدانەوەی ستراتیژی. ناوەند لە توانایدا هەیە 24 كاتژمێر و 7 رۆژ لە هەفتە بە بەردەوامی كاربكات بەپێی پێویست و دەتوانێت كاربكات وەك دەزگایەتی تایبەت بە هەماهەنگی و پەیوەندی لە ئۆفیسی سەرەكی لەگەڵ ئۆفیسی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكان و وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم و هاوبەشە سەرەكییە دەرەكییەكان.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لەنێو كۆمەڵێ قەیرانی هەنووكەیی جۆراوجۆر دامەزارا كە كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان دروست كرد لەوانە قەیرانەكانی مرۆیی و دارایی و ئاسایش. لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە 2015 تا ئێستا، لە ماوەیەكی كورت، ناوەند ڕۆڵی سەرەكی بیبنی بۆ دڵنیابوون لە بوونی هەماهەنگی باش و پلاندانان و وەڵامدانەوەی كاریگەر بۆ قەیرانی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەری سوریا لە هەرێمی كوردستان، هەروەها بۆ وەڵامدانەوەی حاڵەتی لەناكاوی نوێ. ناوەند وەكو پردێك لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوبەشەكان كاردەكات بۆ دانانی پلانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی. جگە لە پێدانی ڕێنوێنی دەربارەی هەماهەنگی مرۆیی و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان، ناوەند كاردەكات و بەردەوام دەبێت لە پێدانی ڕێنوێنی بۆ لایەنی بەرفراوانتری مرۆیی و هاوبەشەكان و حكومەتی هەرێم و فیدراڵ و كۆمەكبەخشەكان.
لەگەڵ بەردەوامی پشتگیری لەلایەن هاوبەشەكان، ناوەند بەردەوام دەبێت لە بەهێزكردنی توانا تەكنیكی و مرۆییەكانی لە بواری وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان و هێنان و جێبەجێكردنی بنەما و ئەزموونە سەركەوتووەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی لە كاركردنیدا. بۆیە، ناوەند بەردەوام دەبێت لە بەكارهێنانی ئەو بەرپرسیارەتی و چاڵاكیانەی پێیسپێردراوە بۆ دابینكردنی هاوكاری و ئاسانكاری كردن بۆ چاڵاكی و كارەكانی هاوبەشە سەرەكییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان. بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوبەشەكانی مرۆیی و فراوانكردنی ئاسۆی زانیارییەكان بۆ دوورتر لە سنووری جوگرافی عێراق، ناوەند ماڵپەڕی تایبەتی خۆی دامەزراند و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوونی هەیە.
لە دەرفەتەدا، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هەموو هاوبەشەكان بكەم، بەتایبەتی UNDP و DFID و MSB و THW و OCHA و UNHCR و UNICEF و IOM بۆ هاوكاری بەردەوامیان لە ڕووی تەكنیكی و دارایی. ئەو پشتیوانیە زۆر گرنگ بوو بۆ دامەزراندنی ناوەند و زیاتر بەهێزكردنی تۆڕی ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان.
كاردەكەین بۆ بەردەوامی هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ هەموو هاوبەشەكان لە نێوانیاندا هاوبەشە حكومییەكان و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە ناخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ دڵنیابوون لە كارایی و كارامەیی وەڵامدانەوەی قەیرانە مرۆییەكانی ئێستا و حاڵەتی چاوەڕوانكراوی مرۆیی لەناكاو و هەر حاڵەتێكی تری لە ناكاو لە داهاتوو.
هۆشەنگ محمد
بەڕێوبەری گشتی