٦ی حوزەیران
بڕوسێلس
وه‌زيرى ناوخۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز كريم سنجارى، به ياوه‌رى شاندێك كه پێكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له يه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌شداريان كرد له كۆنفڕانسى تايبه‌ت به نه‌ينه‌وا له دواى داعش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌وڕوپا له په‌رله‌كانى يه‌كێـى ئه‌وروپا.
به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ وتارێكى پێشكه‌ش كرد له كۆنفڕانسه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى حكومه‌تى عێراقى و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زاروه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا و عێراق و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى عێراق و نێوده‌وڵه‌تى بۆ باسكردنى بژارده‌كانى پارێزگاى نه‌ينه‌وا و ناوچه رزگاركراوه‌كان له دواى داعش له عێراق:
وتارى به‌ڕێز كريم سنجارى وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز . . .
ئه‌م كاته‌تان باش . . .
خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ لێره ئاماده‌ين له‌م كۆنفڕانسه گرنگه‌دا. زۆر سوپاسى به‌ڕێزان ئێلمار بڕۆك و خاتوو ئه‌ننا گۆمێش و ويليه‌م سپێنسه‌ر ده‌كه‌ين بۆ بانگهێشت كردنمان و ده‌ست خۆشى له رێكخه‌رانى ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌كه‌ين.
بۆ باس كردن له قۆناغى دواى داعش، ئه‌وا پێويسته باسى ره‌وشى پێش هاتنى داعش و سه‌رده‌مى داعش بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست نيشانى هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كان بكه‌ين و له ته‌واوى بارودۆخه‌كه تێبگه‌ين.
ده‌بێت تێڕوانينى روونمان هه‌بێت و هه‌وڵبدرێت چاره‌سه‌رى گونجاو و درێژخايه‌ن بدۆزينه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگيرى، چه‌ندين هۆكار بۆنه مايه‌ى هاتنى داعش و داگيركردنى يه‌ك له‌سه‌ر سێى خاكى عێراق، داعش له ئه‌نجامى بۆشايى سياسى و ئاسايش و سياسه‌تى په‌راوێز خستن و تاكڕه‌وى له حكومڕانى له عێراق دروستبوو.
ئه‌و هۆكارانه سه‌رى كێشا بۆ كێشه‌ى ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و زيادبوونى بێكارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و كێشه‌ى تايفى و ناداد په‌روه‌رى و سه‌رهه‌ڵدانى توندوتيژى.
هاوكات ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵكوژى و خاپوركردنى ته‌واوى په‌رستگا و شوێنه ئايينى و پيرۆزه‌كانى گشت پێكهاته ئايينيه‌كان و به‌ديلگرتنى هه‌زاران ئافره‌ت و كچ و منداڵ به تايبه‌تى ئێزيدى وه‌كو به‌نده‌ى سێكس و فرۆشتنيان، ئێزيدي و مه‌سيحيه‌كان بوونه گه‌وره‌ترين قوربانى و ناوچه‌ى ئێزيديه‌كان به به‌رنامه به ته‌واوى خاپوركرا.
راهێنان و شوشتنه‌وه‌ى مێشكى ده‌يان هه‌زار منداڵ و هه‌رزه‌كار له‌سه‌ر ئايدۆلۆژياى توندڕه‌وى و تيرۆر. جگه له‌وه‌ش، ده‌يان هه‌زار كه‌س ئاره‌زوومه‌ندانه په‌يوه‌نديان به داعش كرد و پاڵپشتى ئه‌و رێكخراوه تيرۆستيه‌يان كرد و تاوانى زۆر قێزه‌وونيان له دژى هاوڵاتيانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى ئه‌نجامداوه.
بۆيه سه‌ره‌ڕاى سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى به‌رچاو له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به پشتيوانى به‌رده‌وامى هاوپه‌يمانانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا و رزگاركردنى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش، به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه‌ى بوونه هۆى دروست بوونى داعش و به‌هێزبوونى تيرۆر و توندوتيژى هێشتا هه‌رماون له عێراق و بگره زۆر قولتر و ئاڵۆزتريش بوونه.
ده‌يان گروپى چه‌كدار دروستبوونه له ده‌ره‌وه‌ى سيسته‌مى ئاسايش و به‌رگرى فه‌رمى و له دواى نه‌مانى داعش ده‌بنه مه‌ترسى و كێشه‌ى گه‌وره له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ى سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه. پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌ته‌واوى تێكچووه و هه‌موو لايه‌نه‌كان دابه‌شبوونه له نێوخۆياندا و هه‌موويان ترسيان له يه‌كتر هه‌يه.
هاوكات ته‌واوى پێكهاته‌كان سه‌روماڵ و بژێوى ژيانيان له ده‌ست داوه و ئێستا له ئاواره‌يى ده‌ژين و پێشبينى ناكرێت له ئاينده‌يه‌كى نزيك بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانيان له ناوچه ئازادكراوه‌كان له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد.
بۆيه قۆناغى دواى داعش پێويستى به داڕشتنى ستراتيجى و پلانێكى درێژ خايه‌نى هاوبه‌ش هه‌يه له نێوان: حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا و به به‌شدارى نوێنه‌رى گشت پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتى ئه‌وروپا و ولاتانى كۆمه‌ك به‌خش كه گشت ئه‌و بوارانه‌ى خواره‌وه له خۆ بگرێت:
- ئاشته‌وايى نشتيمانى ڕاسته‌قينه: پێويسته ئاشته‌وايى نشتيمانى راسته‌قينه كارى هه‌ره له پێشينه و كۆتايى بێت، هه‌روه‌كو بناغه‌ى ده‌سه‌ته‌به‌ركردنى سه‌ركه‌وتنه له هه‌موو كه‌رته‌كانى تر.
ئاشته‌وايى نشتيمانى پێويسته هه‌موو لايه‌ك هه‌ستى بكات و ره‌زامه‌ند بێت و داواكارييه‌كانيان له‌به‌ر چاوگيراوه به شێوه‌يه‌كى گونجاو بۆ دووباره بونيادنانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى دۆستانه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان.
ئێمه پێمان وايه، پێويسته حكومه‌تى عێراق ده‌سپێشخه‌ريه‌كى ڕاسته‌قينه رابگه‌ينێت و سه‌ركردايه‌تى پڕۆسه‌كه بكات، چونكه چاره‌سه‌ره‌كان له به‌غدان، وه‌كو شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌ڵات و دابه‌ش كردنى سه‌رچاوه‌كان و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاتى دارايى و كارگێڕى هتد.
- ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانى خزمه‌تگوزارييه‌كان
- دادوه‌رى راگوزه‌ر (سزايى و چاكسازى (تاهيل) و دادوه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى)
- پاڵپشتى كردنى پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زيان لێكه‌وتوو و قوربانيان
- داماڵينى ناوچه ئازادكراوه‌كان له گروپه چه‌كدار و ميليشياكانى فه‌رمى و نافه‌رمى
- چه‌سپاندنى سه‌ره‌وه‌رى ياسا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى
- پشتگيرى ئابورى و دارايى بۆ هاوڵاتيه گه‌ڕاوه‌كان و دروستكردنى ده‌رفه‌تى كار و بژێوى ژيان
- داڕشتنه‌وه‌ى سيسته‌مى ئيدارى و حكومڕانى ناوچه ئازادكراوه‌كان
- دووباره گونجاندن و تاهيل كردنه‌وه‌ى منداڵ و نه‌وجه‌وانان
- به‌هێزكردن و به‌شدارى پێكردنى ئافره‌تان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى گونجاو له چوارچێوه‌ى بڕياڕى 1325 ى ئه‌نجومه‌نى ئاسايش.
سه‌باره‌ت به ميكانزمى جێ به‌جێ كردن، هاوشێوه‌ى رێكه‌وتنى سه‌ربازى رزگاركردنى موسڵ، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به پاڵپشتى هاوپه‌يمانان و پلانى فرياكه‌وتنى مرۆيى هاوبه‌ش، ده‌كرێت ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييه بكرێته بنه‌ماى كاركردن بۆ قۆناغى دواى موسڵ،
ليژنه‌يه‌كى باڵاى هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانى كۆمه‌ك به‌خش دروست بكه‌ين بۆ داڕشتنى ستراتيجى كه ئه‌و پلانه‌ى باسمانكرد له خۆبگرێت بۆ قۆناغى دواى داعش.
ئه‌و پلانه ده‌رفه‌ت بدات به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينيه‌كان رۆڵى سه‌ره‌كى ببينن له پڕۆسه‌ى ئاشته‌وايى و بونيادنانه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگيرى له ته‌واوى عێراق.
يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌توانێت له رێگاى پاڵپشتى سياسى و پێشكه‌ش كردنى هاوكارى ته‌كينكى و دارايى رۆڵى به‌رچاوى هه‌بێت له سه‌رخستنى پلانى پڕۆسه‌ى دواى داعش.
چونكه ئه‌وه روونه ئێمه به ته‌نيا ناتوانين رووبه‌رووى ئه‌و پرسه ئاڵۆزه ببينه‌وه و پێويستمان به پابه‌ندى درێژخايه‌ن و كۆمه‌كى دارايى و هاوكارى ته‌كنيكى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه له‌و بوارانه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان.
يه‌كێتى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى ببينن وه‌كو هاوبه‌شى سه‌ره‌كى له‌و هه‌وڵه‌مان بۆ سه‌رخستنى سه‌قامگيرى درێژخايه‌ن و ده‌سنبه‌ركردنى ئاشته‌وايى و پێكه‌وه ژيان و سه‌قامگيرى و ده‌سته‌به‌ركردنى دادوه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق.
له كۆتاييدا، به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاس و پێزانينى خۆمان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه بۆ هاوكارى و پاڵپشتيه به‌رده‌وامه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و داوا ده‌كه‌ين به‌رده‌وام بن له پێشكه‌ش كردنى هاوكارى دارايى و مرۆيى به هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
دووباره زۆر سوپاس بۆ بانگهێشت كردنمان و ره‌خساندنى ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ تێڕوانينى خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ين بۆ قۆناغى دواى داعش.
كۆتايى..........