١١ی حوزەیران
به‌ڕێز هۆشنگ محمد، به‌رێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان پێشوازى كرد له بەڕێز فازڵ ئیبراهیم خدر، بەڕێوەبەری گشتی كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى له هه‌رێمى كوردستان بەمەبەستی تاوتوێكردنی چۆنيه‌تى جێ به‌جێ كردنى پلانى ستراتيجى دامه‌زراندنى سيسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان كه له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران په‌سندكراوه هاوكات دانانی میكانیزمى هەماهەنگیكردنی دامه‌زراوه پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌رباره‌ى وه‌ڵامدانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و قەیرانەكان.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز هۆشنگ محمد سوپاس و پێزانينى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و سه‌ردانه و بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى كه‌شناسى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و دواتر پوخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت پلانى ستراتيجى دامه‌زراندنى سيسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان له هه‌رێم خسته‌روو و هاوه‌كات رايگه‌ياند كه به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كه‌شناسى لايه‌نێكى زۆر گرنگن له جێ به‌جێ كردن ئه‌و پلانه و له وه‌ڵامدانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌ساته‌كان له هه‌رێم.
لەلای خۆیەوە، به‌ڕێز فازڵ ئیبراهیم خدر بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه و ئامادەیی ته‌واويان نیشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو تیمە هاوبەشە كە هەڵدەستێت به جێى به جێ كردنى پلانى ستراتيجى به تايبه‌تى دامه‌زراندنى سيسته‌مى ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی هاوڵاتی و دەزگا حكومیی و تایبەتییەكان لە ئەگەرەكانی نزیكبوونەوەی هەر بارێكی نالەباری كەش و ئاو و هەواو پاشان رێگەگرتن لە روودان یاخود كەوتنەوەی زیان و قوربانییەكان.
هەردوو بەڕێزیان بیر‌و رایان ئاڵوگۆڕكرد سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له نێوان هه‌ردوولادا به تايبه‌تى له بوارى سيسته‌مى ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێشوه‌خته‌ى كاره‌ساته‌كان لە روودانی لافاو و بەفربارین و شەپۆلەكانی ساردی و گەرمیی و هەڵكردنی تۆزوباو خۆڵبارین و هەروەها رووداوەكانی بوومەلەرزە، بۆ پاراستن و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى و زيانى له‌سه‌ر گیان و سامانی هاوڵاتیان و ژێرخانى ئابورى هه‌رێم.
لە تەورێكی دیكەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی، بە سوپاسێكی زۆرەوە ئاماژەی بە كار‌و چالاكییەكانی (رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان) و باسى له ژماره‌يه‌ك دیاريدەی فەلەكی دا كە ئەگەر رووبدەن كاریگەری نەرێنی لێدەكەوێتەوە، دواتر به‌ڕێز ئەژی چەتۆ سەرۆكی رێكخراو، تیشكی خستەسەر چۆنییەتی مامەڵەكردن له‌گه‌ڵ دیاريدە فەلەكيه‌كان، بە تایبەتی ئەگەرەكانی كەوتنە خوارەوەی بەردە نەیزەكەكان و تەقینەوە زۆر بەهێزو لە ناكاوەكانی خۆر، كە كاریگەریان هەیە لەسەر تەندروستی و بوارەكانی په‌يوه‌ندى و گەیاندن.