بهڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان پێشوازی كرد لە كازوهیكو ساكامۆتۆ نوێنەری باڵای ئاژانسی هەماهەنگی نێودەوڵەتی (JICA) ژاپۆنی لە عێرق و كۆزۆ ئۆنۆ، ڕاوێژكار لە ڕێكخراوی ناوبراو.
كۆبوونەوەكە كە بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركی نوێنەری باڵای JICA لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوچوو، تیایدا باس لە هەماهەنگی داهاتووی نێوان JCC و JICA كرا. هەروەها باس لە چۆنیەتی بەهێزكردنی تواناكانی ناوەند بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان كرا بۆ ئەوە بتوانرێت ڕووبەڕووی قەیرانە جیاوازەكان ببێتەوە.
هۆشەنگ محمد، بە نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ، سوپاسگوزاری خۆی گەیاندە JICA و حكومەتی ژاپۆنی بۆ پشتگیری بەردەوامیان و هاوكاریكردنی ناوەند لە ڕێگەی UNDP بۆ دروستكردنی توانای لە بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان.
هەروەها گوتی ئەو پشتگیریانە زۆر گرنگ بوون لە دامەزراندنی تۆڕی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و دروستكردنی توانای تەكنیكی دامەزراوەیی. وە تیشكی خستەسەر گرنگی بەردەوامبوون و درێژخایەنی ئەو پشتگیرییە بۆ ناوەند بۆ جێبەجێكردنی پلانی ستراتیژی كە تایبەتە بە دامەزراندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەكردنی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕەوشی دوای داعش و بەردەوامی هاوكاریكردنی ئاوارەكان و كۆمەڵگای خانەخوێ لە هەرێم.
كازوهیكو سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەماهەنگی باشی نێوان JICA و JCC و ستایشی ڕۆڵی سەرەكی ناوەندی كرد لە وەڵامدانەوەی قەیرانی ئێستای مرۆیی.
هەروەها ڕایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی و دابینكردنی پشتگیری تەكنیكی و دارایی بۆ هاوڵاتیانی كۆمەڵگای خانەخوێ و ئاوارەكان و ئەو ئاوارانەش كە دەگەڕێنەوە ناوچە ئازادكراوەكان، بەردەوامیش دەبن لە بنیادنانی تواناكانی دەزگاكانی حكومەت لە نێوانیاندا JCC.