21/10/2017
دواى به‌دواى هێرشه‌كانى هێزى سوپاى عێراق و حشدى شه‌عبى بۆ سه‌ر خورماتوو و خانه‌قين و شارى كه‌ركوك له رێكه‌وتى 16 تشرينى يه‌كه‌مى 2017، ده‌رئه‌نجامى زۆر گه‌وره‌ى مرۆيى لێكه‌تووه و بووه هۆى شه‌پۆڵى ئاواربوونى سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى له سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان و راكردن به‌ره‌و شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى به‌هۆى ئه‌نجامدانى توند‌و تيژى و كوشتن و بڕين و تاڵانكرن و ده‌ركردن و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر هاوڵاتيان به تايبه‌تى هاوڵاتيانى كورد له‌و ناوچانه.
تاكو ئێستا زياتر له 168.372 هه‌زار كه‌س له كه‌ركوك و خانه‌قين و زومار و ره‌بيعه ئاواره‌بوونه بۆ هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ماڵى خاڵى خۆيان جێ هێشتووه كه (84000) كه‌س روويان له هه‌ولێر كردووه و (78.372) كه‌س چوونه‌ته شارى سلێمانى و هاوكات(6000) كه‌س روويان كردووته شارى دهۆك و زاخۆ له زومار و ره‌بيعه‌وه به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى حشدى شه‌عبى.
زۆربه‌ى ئاواره‌كان له‌لايه‌ن هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و خزم و دۆسته‌كانيان ميواندارى كراون له هه‌رسێ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هاوكات ژماره‌يه‌كى به‌رچاويان له كه‌مپ و خانووى ته‌واو نه‌كراو و شوێنه گشتيه‌كان نيشته‌جێ كراون و له بارێكى زۆر خراپدان و پێداويستيان به هاوكارى ده‌ست به‌جێى په‌به‌له هه‌يه وه‌كو خواردن و خۆراك و به‌تانى و پۆشاك و شير و دايبى منداڵ و جل و به‌رگ و پێڵاو و سووته‌مه‌نى و شوێنى نيشته‌جێبوون و داوده‌رمان و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى.
له ژێر سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ، ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ نووسينگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كان له پارێزگاكان و هاوبه‌شه ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌تيه‌كان به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانى بۆ دابين كردنى هاوكارى و پێداويستيه هه‌ره سه‌ره‌تاييه‌كان بۆ ئاواره‌كان و دابين كردنى شوێنى نيشته‌جێ بوون.
به‌هۆى به‌رده‌وامى هه‌ڕشه‌كان و هێرشه‌كانى سوپاى عێراق و حشدى شه‌عبى و تونوتيژى و هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتيان، پێشبينى ده‌كرێت ده‌يان هه‌زار هاوڵاتى تر ناچار بكرێن شوێنه‌كانيان به جێ بهێڵن بۆ پاراستنى گيانى خۆيان له هه‌ڕه‌شه‌كانى گروپه مليشياكان و هێزه چه‌كداره‌كان.