له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانەوە له ساڵى ١٩٩٢، هەرێمی کوردستان بووه په‌ناگه‌یەکی ئارام بۆ خه‌ڵكى ئاواره به هه‌موو پێكهاته‌ى ئايينى و مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌يى له عێراق و له وڵاتانى دراوسێ. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕابەرایەتییەکی پابەندی پیشان دا لە پێشوازی کردن و داڵدەدانی ئاوارەکان سەرەڕای ئەو قەیرانە دارایی و سیاسییەی لە ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان و پاشان لە دوای ساڵی ٢٠١٤ رووبەڕووی بووەوە.
لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆییەکانی خۆی، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جەختی لەسەر پشتگیرییەکی پتەو کردووەتەوە لە بەها و بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ، وەکو مافی تاکە کەس، ئازادی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە، تەبایی ئاینەکان و رێزگرتن لە فرەیی. ئەمە سیاسەتی ئاشکرای هەرێم بووە کە ئاوارەکان دڵنیا بکاتەوە ئەوان لەگەڵ هاوڵاتیانی تری کوردستان مافی یەکسانیان هەیە بۆ سوودبینین لە خزمەتگوزاریی و دەرفەتەکان. سەرەڕای قووڵبوونەوەی جیاوازییە سیاسیی و تایفییەکان لە عێراق و زیادبوونی ئاستەنگییەکان کە ڕووبەڕووی خەڵکی کوردستان دەبووەوە، خەڵک دەرگای ماڵی خۆیان کردەوە و وەکو میوان پێشوازییان لە پەنابەرانی سوریا و ئاوارەکانی پارچەکانی تری عێراق کرد. ئاوارە و پەنابەران لە سەرتاسەری جیهان بە لاواز ناسراون و لەژێر مەترسی دوورخستنەوە و پەراوێزخستن دان، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەوەی سەلماند کە بە خواستی سیاسی دەشێ پێکەوەژیانێکی ئاشتییانە فەراهەم بێت لە سەختترین باروودۆخیشدا.
لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، چه‌ندین قۆناغی ئاوارەبوون لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دراوسێوە هەبووە بۆ ناو هەرێمی کوردستان. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣-ەوە، ئاوارەبوونی زۆرەملێ گەیشتە ئاستێکی بێوێنە بەهۆی بەردەوام زیادبوونی گرژی و نائارامیی، توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌ى جۆراوجۆرەوە لە ئەنجامی شه‌ڕى تايفى و تيرۆر و ده‌ركه‌وتنی داعش.
لەو کاتەوە، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە سەرکەوتووییی میکانیزمەکان و توانستەکانی خۆی بنیاد نا بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانی گەورەی مرۆیی و ئاوارەبوون، ئەمەش بۆ پاراستن و هاوکاری کردنی ملیۆنان خەڵکی لێقەوماو. بە سەرکەوتن لە پاراستنی ئاسایشی سنووری خۆی، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی ناوخۆ و (٣٠٠.٠٠٠) پەنابەری سووری لەخۆ گرتووە تەنیا لە دە ساڵی رابردوودا. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕەچاوی سەرجەم پێوەرەکانی کردووە بۆ پێشوازی کردن لە ئاوارەکان بەبێ جیاوازی کردن لەسەر بنەمای نەتەوەیی و تایفی و ئاینیی. لەگەڵ ئەوەی کە حكومه‌تى هه‌رێم وانەی زۆر فێر بووە و زیاتر پابەندە بەوەی کە ڕۆڵی مرۆیی خۆی لە داهاتوو دا برەو پێبدات، ڕاپۆرتی تۆماری مرۆیی ئەوە پیشان دەدات کە حكومه‌تى هه‌رێم، لە سەرووی بنەما مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی پێشکەش کردووە و بە بەراورد لەگەڵ حکومەتە نیشتیمانی و هەرێمییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بە پلەی یەکەم دیت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە..