كۆبوونه‌وه‌ى ته‌كنيكى ناوه‌ند ده‌رباره‌ى جێ به‌جێ كردنى پلانى ستراتيجى دامه‌زراندنى سيسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يران و كاره‌ساته‌كان له‌ هه‌رێم

 ١٤ى كانونى يه‌كه‌م

 

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان وێرشۆپێكى تايه‌بتى رێكخست له‌گه‌ڵ تيمى ته‌كنيكى هاوبه‌ش كه‌ له‌ نوێنه‌رى ژماره‌يه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌ پێكهاتووه‌ دەربارەی پێداچوونه‌وه‌ و په‌سه‌ندكردنى ره‌شنووسى پلانى جێ به‌جێكردنى ستراتيژى 2017 – 2020 بۆ دامه‌زراندنى سيسته‌مى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يران و كاره‌ساته‌‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌، بەرێز هۆشنگ محمد، بەڕێوه‌بەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، سوپاسی تيمى ته‌كنيكى هاوبه‌شى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيان، دواتر  كورته‌يه‌كى له‌باره‌ى ئامانج و مه‌به‌ست و قۆناغه‌كانى جێبه‌جيكردنى پلانى ستراتيجى خسته‌ ڕوو له‌گه‌ڵ باسكردنى ڕۆڵى لايه‌نه‌كانى ترى حكومه‌ت له‌ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌، هه‌روه‌ها باسى له‌ پاشخان و بنه‌ما ياساييه‌كانى پلانه‌كه‌ كرد كه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران په‌سه‌ندكراوه‌.

دواتر خاتوو سارا ئه‌لياسى،  راوێژكارى به‌ڕێوه‌بردى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان له‌ پرزنته‌يشنێكدا تيشكى خسته‌ سه‌ر قۆناغه‌كانى ره‌شنووسى پلانى جيبه‌جێكارى و ئه‌نجام و بودجه‌ى خه‌مڵێنراو تايبه‌ت به‌ پێشخستن و په‌ره‌پێدانى تواناى ناوه‌ند و تۆڕى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كان له‌ پارێزگاكان.

پاشان به‌ڕێز زوبير مورشيد، به‌رپرسى به‌رنامه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان له‌ (UNDP)،  ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى ڕێكخراوى ناوبراودا له‌ چۆنيه‌تى پشتگيرى كردنى پلانى ستراتيژى و به‌ره‌وپێشبردن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌زموونى خۆيان له‌م بواره‌ ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تاوه‌كو بتوانرێ تۆڕێكى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يران و كاره‌ساتى به‌هێز له‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان دابمه‌زرێنن و هاوكات بۆ جێ به‌جێ كردنى پلانى ستراتيجى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌يى خۆيانيان دوپات كرده‌وه‌ به‌ پێشكه‌شكردنى هاوكارى ماددى و ته‌كنيكى.

له‌ به‌شى دووه‌مى وێرك شۆپه‌كه‌، به‌شداربووان چه‌ندين بۆچوون و سه‌رنج و پێشنيارييان خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌ندكردنى زياترى ره‌شنووسى پلانى جێ به‌جێ كارى ستراتيژى 2017 – 2020 ، وه‌ بڕياردرا دواى ئه‌وه‌ى تيمى ناوه‌ند پێشنيار و سه‌رنج و تێبينيه‌كان جێبه‌جێ بكات و رشنووسى پلانه‌كه‌ بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكاييه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بۆ په‌سندكردنى و بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌‌ بوارى كارپێكردنه‌وه له‌ ساڵى نوێ‌.

شايانى  باسه‌ ئه‌م بەڕێزانه‌ حاكم سالم ابراهيم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ياسايى له‌ وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى و يوسف سورچى بەرێوبەری گشتی لە وەزارەتی په‌روه‌رد و فێركردن و د. خالد على بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و  به‌ڕێز فازڵ ابراهيم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى و كاروان ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ڕيكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه و عميد ره‌مه‌زان سه‌رۆكى په‌يمانگاى به‌رگرى شارستانى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و بەڕێوبەرانی نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی  و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و  نوێنه‌رى به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان(UNDP) به‌شداربوون له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌.

 

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!