كۆبوونەوەی وەرزیی ناوەند لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان

١٧ی کانونی یەکەم

بەڕێز هۆشەنگ محمد بەرێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان پوختەیەكی پێشكەشكرد دەربارەی ڕەوشی مرۆیی و كەم و كورتی و پێداویستییەكانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و بەردەوامی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاشكرای كرد كە قەیرانەكان بەهۆی ڕووداوی بومەلەرزە و شەپۆڵی نوێی ئاوارەكان لە كەركوك و ناوچەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، ڕەوشی مرۆیی لە هەرێمی كوردستان بەرەو خرپی ڕۆیشتووە و داواشی لە ڕێكخراوەكان كرد هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ لێقەوماوان لە ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگای خانەخوێ.  هاوكات رايگه‌ياند كه‌ ناوه‌ند  به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌ش كردنى هاوكارى و كارئاسانى بۆ رێكخراوه‌كان و هيچ گۆڕانكارى له‌ سياسه‌ت و رێنمايى پێشوو نه‌گۆڕاوه‌.

دواتر خاتوو كێلی، بەرێوبەری جێبه‌جێكارى لیژنەی هەماهەنگی رێخراوەكان لە عێراق، سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەنجامدانی ئاسانكاری بۆ كاری رێكخراوەكان لە هەرێمی كوردستان. هەروەها سوپاس ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانى كرد بۆ پابەندبوون و بەردەوامییان لە وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆیی و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تييه‌كان.

پاشان بەڕێز دكتۆر سامی جلال بەرێوبەری گشتی دیوانى وەزارەتی ناوخۆ ، كپوخته‌يه‌كى دەربارەی سياسه‌ت و رێنماييه‌كانى پێدانی فیزا و نشینگە به‌ كارمەندانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و  ڕایگەیاند كە وه‌زاره‌تى ناوخۆ هەموو جۆرە ئاسانكاریيه‌كی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بە باشترین و ئاسانترین شێوە كارمەندە بیانییەكانی ڕێكخراوەكان بتوانن نشینگە و فیزای هەرێم وەربگرن.

هەروەها بەرێزییان برێزنتێشنێكى پێشكه‌ش كرد بۆ روونكردنه‌وه‌ى چۆنيه‌تى كاركردنى سيسته‌مى ئه‌لكتڕۆنى ڤيزه‌ و باسی لەو كێشە و گیروگرفتانە كرد كە دێتە بەردەم داواكارانی فیزا و نشینگە ئاشكراشی كرد كە كاركرد بە سیستەمی ئەلیكترۆنی فیزا كە ئێستا بە زمانی كوردی بەردەستە كارەكانی ئاسانكردووە و بۆ ئاسانتركردنی پرۆسەكە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو سیستەمەكە بە زمانی ئینگلیزی دەكەوێتە كار. وە پشتیوانی تەواوی وەزارەتی ناوخۆی بۆ كاری ڕێكخراوەكان لە هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

له‌ كۆتاييدا، ئاماده‌بووان سوپاسى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و حكومه‌تى هه‌رێميان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى و كارئاسانى ته‌واو و سه‌رنج و تێبينى و پرسياره‌كانيان خسته‌روو. شايانى باسه‌ به‌رپرس و نوێنه‌رى رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!