وە‌زیرى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، كریم سنجارى، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری حكومە‌تى ھە‌رێمى كوردستان ئامانجی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خستە‌ڕوو.
بەڕێز سنجاری گوتی ئاگاداركردنە‌وە‌ى ئیدارە‌ى ئە‌مریكا ودۆستانی کورد لە واشنتۆن سە‌بارە‌ت بە دوا پە‌رە‌سە‌ندنە‌كانى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھە‌رێمى كوردستان وعێراق، قۆناغى دواى داعش، شە‌ڕى تیرۆر، قە‌یرانى مرۆیی ئاوارە‌کانی ناوخۆ وپڕۆسە‌ى سە‌قامگیرى وگە‌ڕانە‌وە‌ى ئاوارە‌كان ئامانجی سەرەکی سەردانی شاندەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو.
وە‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "چوار پرسى سە‌رە‌كیمان خستە‌ڕوو بۆ بە‌دە‌ستھێنانى پشتگیرى وھاوكارى بۆ ھە‌رێمى كوردستان بەتایبەتی پشتیوانى بۆ ھێزە‌كانى پێشمە‌رگە وهه‌روهه‌ها له باره‌ی قە‌یرانى مرۆیى، گفتوگۆى نێوان ھە‌ولێر وبە‌غدا، قۆناغى دواى داعش وشە‌ڕى تیرۆر گفتوگۆمان كرد."
هەروەھا گوتی بەرپرسانی ئە‌مریكا به فه‌رمى داوایان له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه كه پێویسته به زووترین كات فڕۆكه‌خه‌كانى هه‌رێم به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بكرێنه‌وه ومووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرن وهیچى تر رێگه نه‌گرن له گه‌شتكردنى شاندى وڵاتانى بیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان.
بەڕێز سنجاری لە بارەی ھەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکا لە بارەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکا پاڵپشتى خۆیان بۆ گە‌ل وحكومە‌تى ھە‌رێمى كوردستان دووپاتكردە‌وە ولە ھە‌وڵە‌كانیشیان بۆ ھاوكاریكردنى ھە‌رێمى كوردستان لەوانە ھاوكاریكردنى ھێزە‌كانى پێشمە‌رگە، ھاوكارى مرۆیى و چارە‌سە‌ر كردنى كێشە‌كانى نێوان ھە‌ولێر وبە‌غدا بەردەوام دەبن.
به‌رپرسانی ئەمریکا به شاندەکەی ھەرێمی کوردستانیان راگه‌یاندووه کە لە چوارچێوە‌ى دە‌ستورى عێراقدا پشتگیرى لە دانوستانەکانی نێوان ھە‌رێمى كوردستان و بە‌غدا دە‌كە‌ن، بە تایبە‌تى پرسە‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، مووچە‌ى فە‌رمانبە‌ران ودابە‌شكردنى داھاتی نەوت.
لە کوتایی قسەکانیدا گوتی ئە‌مریكا پشتگیرى لە حکومەتێکی بە ھێز ویەکگرتوو لە ھە‌رێمى كوردستان لە چوارچێوە‌ى عێراقێكی فیدرالی ده‌كات وهه‌روه‌ها پشتگیریشی لە مافە دە‌ستورییە‌كانى گە‌لى كورد دە‌كات.
لە رۆژانی 22 تا 30 مانگی کانوونی دووەم، شاندێكی ھەرێمی کوردستان، به‌سه‌ۆكایه‌تی كەریم سنجارى وە‌زیرى ناوخۆی هه‌رێم، سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد‌و ژمارە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌یان لە‌گە‌ڵ بە‌رپرسانى ئیدارە‌ى ئە‌مریكی ئه‌نجامدا، له‌مانه هیربیرت مەكماستەر راوێژكارى ئاسایشى نە‌تە‌وە‌یى لە كۆشكى سپی.
ھەروەھا لە وەزارەتی دەرەوە بە جیا لە‌گە‌ڵ ھەریەک لە جۆن سولیڤان، جێگری وە‌زیری دەرەوە، ئەندریۆ پیك، یاریدەدەری جێگری وە‌زیری ده‌ره‌وه، برێت مەكگورك نێردە‌ى سە‌رۆكى ئە‌مریكا بۆ شە‌ڕى داعش، مایكل كۆزاك یاریدە‌دە‌رى وە‌زیری ده‌ره‌وه بۆ مافی مرۆڤ ودیموکراسی وکار، كارۆل تامپسۆن یاریدەدەری وە‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کارباری پەنابەران وجێگری یاریدەدەری وەزیر بۆ کارباری عێراق وئێران کۆبووەوە.
شاندی ھەرێمی كوردستان رۆژی 24 كانونی دووەم بەشداریكرد لە میزگردێك بە سەرۆكایەتی سیناتۆر جه‌یمز ئینھۆف ئەندامی كۆمیتەی ھێزە چەكدارەكان وبە بەشداری سیناتۆران جەك رید، جۆنی ئێرنست، مایك ئەنزی، ڤۆن جۆنسۆن، كۆری گاردنێر وجین شەھین لە كومیتە جیاوازەكانی كۆنگرێس.
شاندەکەی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا سەردانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پنتاگۆن)ی کرد ولەلایەن رۆبێرت كاریم یاریدەدەری وە‌زیری به‌رگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشوازی لێ‌کرا.
کۆبوونەوە لە‌گە‌ڵ یاریدە‌دە‌رى سكرتێرى گشتى نە‌تە‌وە یە‌كگرتووە‌كان بۆ كاروبارى مرۆیى وژمارە‌یە‌ك لە رێكخراوە مرۆییە‌كانى ئە‌مریكا بەشێکی دیکەی چالاکییەکانی شاندەکەی ھەرێم لە ئەمریکا بوو.