ووتارى به‌ڕێز كريم سنجارى، وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێٍمى كوردستان له كۆنفڕانسى باڵاى هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وله‌تيه‌كان و وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان بۆ راگه‌ياندنى پلانى فرياكه‌وتنى مرۆيى بۆ ئاواره‌ى ناوخۆ و پلانى هاوكاريكردنى په‌نابه‌رانى سوريا و پلانى هاوكارى كردنى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان كه له‌لايه‌ن ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه و نووسنگه‌ى هه‌ماهه‌نگى مرۆيى سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان رێكخراوبوو له هه‌ولێر، 10ى نيسانى 2018:
به‌ڕێزان وه‌زير و پارێزگار و دبلۆماتكار و نوێنه‌رى وڵاتانى بيانى و نوێنه‌رى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆ . . .
ميوانه به‌ڕێزه‌كان . . .
به‌يانيتان باش و هه‌موولايه‌كتان زۆر به‌خێربێن . . .
به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاستان ده‌كه‌ين بۆ ئاماده‌بوونتان له‌م كۆنفڕانسه گرنگه و پشتگيرى و هاوكارى به‌رده‌وامتان به‌رز ده‌نرخێنين له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو.
هاوكات پێزانين هه‌يه بۆ رۆڵى هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆييه‌كان بۆ رۆڵى به‌رچاويان له هاوكاريكردنى ئاواره‌كان.
كوردستان و عێراق رووبه‌رووى قه‌يرانێكى زۆر سه‌خت بوونه‌وه له كاتى هاتنى داعش و داگيركردنى يه‌ك له‌سه‌ر سێى خاكى عێراق و ئه‌نجامدانى هه‌موو جۆره شێوازێكى توندوتژى و دروستكردنى كاره‌سات و ئاواره‌بوونى مليۆنان هاوڵاتى.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پێشه‌نگى وه‌ڵامدانه‌وه بووه له قه‌يران و فرياكه‌وتنى مرۆيى و شه‌ڕى داعش و هاوكات قه‌يرانى دارايى. له ساڵى 2014 وه تاكو ئێستا ئێمه پابه‌ندبوون و سه‌ركردايه‌تى بێ مه‌رجى خۆمان دووپاتكردووته‌وه له پێشوازى كردن و داڵده‌دانى خه‌ڵكى لێقه‌وما و ده‌ربه‌ده‌ر. به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ئێوه، هه‌رێمى كوردستان توانى وه‌كو تاكه په‌ناگه‌ى ئارام بمێنێته‌وه بۆ ئاواره‌كان له هه‌موو ئاين و نه‌ته‌وه و تايفه‌كان له سوريا و له سه‌رانسه‌رى عێراق سه‌ره‌ڕاى ته‌حديه‌كانى ئابورى و سياسى و ئاسايش.
له‌و ماوه‌يه‌دا، ئێمه پێشوازيمان له يه‌ك مليۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره كرد و له كاتى ئێستادا نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن و سه‌د هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆ و دوو سه‌د و چل هه‌زار په‌نابه‌رى سوريا له كوردستان ميواندارى كراون. تاكو ئه‌مڕۆش هاتنى ئاواره به‌رده‌وامه له نه‌ينه‌وا و له سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵ تاكو ئێستا پێشوازيمان له زياتر (4000) چوار هه‌زار ئاواره كردووه.
له ئۆكتبه‌رى ساڵى رابردوو، پێشوازيمان له زياتر له (148.000) سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار ئاواره كردووه له خورماتوو و كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ركانى تر. تاكو ئێستا ژماره‌ى هه‌ره زۆرى لێره‌نه و نه‌يانتوانيووه بگه‌رێنه‌وه به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى مليشياكان له‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها پێشوازيمان له 12 خێزان (60 كه‌س) په‌نابه‌رى سورى له عه‌فرين كردووه له مانگى رابردوو. له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردووش زيارت له 80 خێزان (800 كه‌س) له گوونده‌كانى ناوچه‌ى برادۆست له‌سه‌ر سنوور له پارێزگاى هه‌ولێر ئاواره‌بوون به‌هۆى بۆمبارانه‌كانى فرۆكه‌كانى توركيا.
ئاواره و په‌نابه‌ران بارگرانيه‌كى زۆرى دارايى و ئابورى و ئاسايشيان خستۆته سه‌ر شانى هه‌رێم. ئه‌و بارگرانيه‌ش زياتر ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ دابه‌زينى نرخى نه‌وت و بڕيارى به‌غدا به راگرتنى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى فيدڕاڵى و خه‌رجى زۆرى شه‌ڕى داعش له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو.
به‌تايبه‌تى له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ئێمه نێوه‌ى داهاتمان له ده‌ستدا. ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامى زۆر نه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر تواناى ئێمه بۆ دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ هاوڵاتيانى هه‌رێم به ئاواره و په‌نابه‌رانيشه‌وه.
ساڵانه به نزيكى يه‌ك مليار و نۆسه‌د مليۆن دۆلار پێويسته بۆ دابين كردنى پێداويستى كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده و ئابورى و مرۆييه‌كان بۆ ئاواره‌كان و مسۆگه‌ركردنى ته‌واوى مافه كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابورى و سياسى بۆيان. ئێمه هه‌وڵى ته‌واوى خۆمان ده‌ده‌ين بۆ دابين كردنى شوێنى نيشته‌جێى گونجاو و پێداويستيه هه‌ره بنه‌ڕه‌تيه‌كان بۆ ئاواره‌كان له كامپ و له ده‌ره‌وه‌ى كامپه‌كان.
به‌ڵام بارگرانى چاودێرى كردنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ر له‌و بارودۆخه دژواره‌دا بۆته مايه‌ى فشارێكى ئێجگار زۆر له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگاى ميواندار و ته‌حدى زۆر گه‌وره و درێژخايه‌نى دروست كردوه له به‌رده‌م سه‌قامگيرى و گه‌شه سه‌ندندا.
به پشتگيرى ئێوه، هاوكارى فرياگوزارى و خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تاييمان دابين كرد بۆ هه‌موو خه‌ڵكى لێقه‌وماو. به‌ڵام گرنگه ئاماژه به‌وه بكرێت كه له‌و ماوه‌يه‌دا شاره‌زايى و ئه‌زموونى باشمان په‌يداكردووه له به‌ڕێوه‌بردنى حاڵه‌تى فرياكه‌وتنى مرۆيى و قه‌يرانى ئاڵۆز.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه دووپات بكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر پشتگيرى و هاوكاريمان بكه‌ن، ئێمه ده‌توانين له‌وه‌ى كردوومانه باشتر كار بكه‌ين بۆ هاوكاريكردنى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و ئاسانكاريكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان به سه‌لامه‌تى و به ڕێزه‌وه.
هه‌روه‌كو ئاگادارن، كاريگه‌رى راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆى شه‌ڕى داعش له ناوچه ئازادكراوه‌كان زۆر گه‌وره‌يه. به‌ڵام نابێت كاريگه‌رى ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ميواندارى ئاواره‌كان له بير بكرێت.
هاوكات پێويسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه ئه‌و هۆكاره ريشه‌ييانه‌ى بوونه مايه‌ى دروست بوونى داعش هێشتا ماون، له ڕاستيدا: زۆر قووڵتر و فراونتر و ئاڵۆزتر بوونه. داعش له ئه‌نجامى بۆشايى سياسى و ئاسايش وسياسه‌ته‌كانى پشتگوێخستن و په‌راوێزخستن و تايفه‌گه‌رى و قۆزستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات سه‌رى هه‌ڵدا.
هێشتا ئه‌ندامى چاڵاك و خانه‌ى نووستووى داعش له هه‌موو ئه‌و شوێنانه ماون كه كۆنتڕۆڵيان كردبوو. داعش ئێستا خۆى بۆ گرووپى گه‌ڕيلا گۆڕيوه و رۆژانه هێرش و كارى تيرۆرستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بۆيه پرسى ئاسايش زۆر ناسكه له ناوچه ئازادكراوه‌كان و له‌سه‌رانسه‌رى عێراق.
له به‌رئه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆيان يه‌كێكه له تحديه راسته‌قينه‌كان: سياسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گۆڕ و روونه، ئێمه ته‌نها پشتگيرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان ده‌كه‌ين به رێز و شكۆوه.
بۆيه پێويسته ژينگه‌يه‌كى گونجا بڕه‌خسێنرێت له زێدى ئاواره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان سه‌ركه‌وتووبێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ى يه‌كجاره‌كى ته‌نها له‌و كاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه بنه‌ماكانى دابين بكرێن وه‌كو ئاسايش و پێكه‌وه‌ژيان و خزمه‌تگوزارى و سه‌رچاوه‌ى بژێوى و پشتگيرى دارايى بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى ژيانێكى تازه و نۆژه‌نكردنه‌وه و بونيادنانه‌وه‌ى خانوو و ماڵوحاڵيان.
ئێمه پابه‌ندين به ئه‌نجامدانى ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتمان بێت بۆ ئاسانكارى و پشتگيرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه و يه‌كجاره‌كى.
پاڵپشتى له گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌زۆر ناكه‌ين. ئه‌مڕۆ جۆڵه‌ى پێچه‌وانهى هاوڵاتيان ده‌بينين كه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه له دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بێ ئه‌نجام. ئه‌وه‌ش جێگاى نيگه‌رانى ئێمه‌يه.
ئێمه له ژێر فشارێكى گه‌وره‌داين و به‌بێ هه‌بوونى پشتگيرى گونجاو له‌لايه‌ن به‌غدا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى. له‌به‌رئه‌وه ناتوانين پشتگيرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌لامه‌ت بكه‌ين و به‌رده‌وام بين له ميوندارى كردنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ر له ژێر ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه.
چه‌ند هه‌نگاوێكى گرنگ هه‌يه كه پێويسته جێ به‌جێ بكرێن بۆ سه‌رخستنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ زێدى خۆيان وه‌كو:
هه‌نگاوى هه‌ره گرنگ بريتيه له ئاشته‌وايى نشتيمانى: حكومه‌تى عێراق پێويسته ده‌ستپێشخه‌رى بكات و سه‌رپه‌رشتى پڕۆسه‌ى ئاشته‌وايى بكات به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. ئه‌و پڕۆسه‌يه‌ش پێويسته گشتگيربێت و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينيه‌كان له‌خۆ بگرێت.
سه‌ركردايه‌تى ئه‌و پرۆسه‌يه له‌سه‌ر به‌غدا ده‌وستێت به تايبه‌تى ده‌رباره‌ى هۆكاره بنه‌ڕه‌تيه‌كانى ململان و شه‌ڕ وه‌كو دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌كان و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاتى دارايى و كارگێڕى و چاكسازيه هه‌ره پێويسته‌كان.
هه‌نگاوێكى تر‌ى گرنگ بريتيه له دوباره دمه‌زراندنى ميكانزمى ئاسايشى هاوبه‌ش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. له‌و ناوچانه تاكه چاره‌سه‌ر بريتيه له ميكانزمى هاوبه‌شى ئيداره‌دان و ئاسايش بۆ به‌رقه‌راركردنى ئاشتى و سه‌قامگيرى.
ئه‌و ميكانزمه زۆر يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ دڵنياكردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سه‌قامگيرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى يه‌كجاره‌كى ئاواره‌كان به شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووانه.
هه‌روه‌ها يه‌كێكى تر له هه‌نگاوه گرنگه‌كان كشانه‌وه‌ى هه‌موو هێزه‌كانه له ناوچه ئازادكراوه‌كان به تايبه‌تى له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان و له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. ئێستا، مليشياكان بوونه‌ته مايه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگيرى و ئاشتى و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان.
به پێچه‌وانه‌وه، مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى گروپى چه‌كدارى و توندوتيژى له هه‌موو كاتێك زياتر ده‌بێت له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و له ناوچه ئازادكراوه‌كان له عێراق. هه‌روه‌كو هێشتا گروپى چه‌كدار و خانه‌ى نووستووى چاڵاكى داعش ماوون له هه‌موو ناوچه‌كان كه پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتيان بوو.
هه‌موولايه‌ك پێويسته دان به‌وه بنێين كه پرسى ئاواره‌بوون درێژخايه‌نه و گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌وانه‌يه چه‌ندين ساڵى پێ بچێت. بۆيه هه‌نگاوێكى تر ئه‌وه‌يه كه ئه‌و راستيه له به‌رچاو بگيرێت كه ئاواره و په‌نابه‌ران و كۆمه‌ڵگاى ميوندار پێويستيان به هاوكارى مرۆيى هه‌يه له ساڵى 2018 و ساڵانى داهاتوودا.
ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين كه به‌شداريى بكه‌ن له پێشكه‌ش كردنى كۆمه‌كى دارايى به پلانه‌كانى فرياكه‌وتنى مرۆيى ساڵى 2018 بۆ ئاواره‌ى ناوخۆ و په‌نابه‌رانى سوريا و به‌رنامه‌كانى تر‌ى دروستكردنى خۆراگرى و چاره‌سه‌رى خێرا وه‌كو:
به‌رنامه‌كانى په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگا و پرۆژه مرۆييه‌كان و پرۆژه خێراكانى ژێرخان و خزمه‌تگوزارييه‌كان و پرۆژه‌كانى بژێوى ژيان و پێكه‌وه‌ژيان.
پێويسته هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان يه‌ك بخه‌ين بۆ پاراستن و دابين كردنى هاوكارى و خزمه‌ت گوزار‌ى بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ى خه‌ڵكى لێقه‌وماو كه ئازار و مه‌ينه‌تى زۆريان بينيووه. هه‌روه‌ها پێويسته كاربكه‌ين بۆ دانانى بناغه‌يه‌كى دروست بۆ رێگه گرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌يرانى نوێ و هاوكات بتوانين چاره‌سه‌ر و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كاريگه‌ر و گونجاومان هه‌بێت له كاتى روودانى قه‌يرانى تر.
دووباره سوپاستان ده‌كه‌ين بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيتان. هه‌روه‌ها پشتگيرى و هاوبه‌شى به‌رده‌وامتان له بيرناكرێت.
له كۆتاييدا، سوپاسى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه و رێكخراوى ئۆچا بۆ رێكخستنى ئه‌و كۆنفڕانسه گرنگه و هه‌وڵه‌كانتان به‌رز ده‌نرخێنين.
زۆر سوپاس و هه‌موو لايه‌كتان به‌خێربێن. . .