كۆنفڕانسی باڵای هاوبەش دەربارەی پلانی وەڵامدانەوەی مرۆیی 2018 و پلانی پەنابەران و خۆراگرى په‌نابه‌رانى سوريا و پێداویستییە لە پێشینەكان لە هەرێمی كوردستان

11 نیسان 2018، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان کۆنفرانسێکی باڵایان سازکرد سەبارەت بە پێداویستیە لە پێشینەكانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.

لە ساڵی 2014 تاکو ئێستا، زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر ڕوویان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک  و سلیمانی لە هەرێمی كوردستان كردووە.  بە كۆتاهاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی فراوان لە كۆتایی 2017 ،  بەشێکی زۆری خێزانە ئاوارەكان گەڕانەوە و لە هەوڵدان بۆ دەستپێكردنی ژیانێكی نوێ. نزیکەی 30%  ئاوارەكانی عێراق و نزیكەی هەموو 250,000 پەنابەری سوریش لە هەرێمی کوردستان دەژین. ئەم ساڵ، هابەشە مرۆییەکان مەزندە دەکەن کە نزیکەی 736,000 ئاوارە لە هەرێمی کوردستان ده‌ژین كە نیوەیان منداڵان و پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی دەبێت.

لە 2018،  كۆمەڵگای مرۆیی، كە پێك دێت لە ئاژانسەكانی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێخراوە ناوخۆ و نێودەوڵەتیەکان و چەند هاوبەشێکی تر لە ڕێگای پلانی وەڵامدانەوەی مرۆیی داوای 569 ملیۆن دۆلاریان کردوە بۆ یارمەتی دانی 3.4 ملیۆن ئاوارە لە عێراق. بۆ ئەوەی بتوانرێت پێداویستیە مرۆییەکان بگاتە دەستی 600,000 ئاوارەی هەرە كەمدەرامەت و پێویست لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش رێخراوە مرۆییەکان لە عێراق داوای 156 ملیۆن دۆلاریان کردوە وەك هاوكاری دارایی بۆ جێبەجێکردنی چالاکیەکانی لە پلانی وەڵامدانەوەی مرۆیی ئاماژەی پێدراوە.

"بە هاوكاری هاوبەشە نێودەوڵاتیەکانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی هاوکاری مرۆیی و  سەلامەتی و پاراستن بۆ 1.5 ملیۆن ئاوارە و ٢٥٠،٠٠٠ پەنابەری سوری دابین بكات. کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ رایگەیاند و جەختی كردەوە كە "لەگەڵ پشتگیری و هاوكاری بەردەوامی  كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ئێمە پابەندین وە دەتوانین زیاتر هاوکاری 1.1 ملیۆن ئاوارە و 248,000 پەنابەری كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن بكه‌ين تاوەكو ده‌رفه‌تى گەڕانەوەیەكی سەلامەت و ئارەزوومەندانە و شكۆمەندانە بۆیان دەڕەخسێندرێت."

وەهەروەها، بەڕێز کەریم شنگالی گووتی " ئاوارەبوون كێشەیەكی درێژخایەنە و گەڕانەوەش لەوانەیە چەند ساڵێك بخایەنێت. هەنگاوی گرینگ ئەوەیە كە دان بنرێت بەو ڕاستییەی كە ئاوارە و پەنابەران و ئاوارە نوێیەكان و كۆمەڵگای خانەخوێ بەردەوام پێویستیان بە هاوكاری دەبێت لە ساڵی 2018 و ساڵانی دواتریش.

رامانثان بالاکریشنان - رێكخه‌رى كاروبارى مرۆیى ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەكالەت ڕایگەیاند كە "بە كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی فراوان، قەیرانی مرۆیی لە عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ. سەرەڕای ئەمەش، پاراستنی ئاوارەكان بە بەردەوامی یەكێكی لە كارە لە پێشینەكانی مرۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق; هەزاران خێزانی ئاوارە دەستیان بە گەڕانەوە كردووە بۆ ماڵەكانی خۆیان."

هەروەها گووتی "بەهۆی ئاستی ئێستای پێداویستییە مرۆییەكان، نەتەوە یەکگرتوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کوردستان پابەندە بە بەردەوامیدان بە پێشكەشكردنی هاوكاری و خزمەتگوزاری كەسانی لێقەوماو بەتایبەتیش ئەوانەی بەهۆی شەڕ و توندوتیژی زیانیان بەركەوتووە. بۆیەش زۆر گرنگە پشتگیرییەكی بەهێزی نێودەوڵەتیمان هەبێت بۆ پلانی وەڵامدانەوەی ئەمساڵ.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان ژینگەیەکی لەباریان ڕەخساندووە بۆ کارکردنی ئاژانسەكانی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ دابینكردنی پێداویستیە مرۆییەکان بۆ عێراقییەكان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگە مرۆیی بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی بۆ هاوكارییە مرۆییەكان بۆ بەردەوامیدان بە وەڵامدانەوەی پێداویستییەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم ئاوارەكان و ئاوارە گەڕاوەكان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و عێراق.