ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و بەڕێوبەرايەتى گشتى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەهێزكردنی هەماهەنگی تاوتوێ دەكەن

 

 

ڕۆژی سێشەممە بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوه‌بەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان پێشوازی كرد لە بەڕێز كوردە عومەر، بەرێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی ڕەوشی ئافرەتان و یارمەتیدانی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو لا.

مەبەست لە كۆبوونەوەكە بەهێزكردنی هەماهەنگی بوو له‌ نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە مەبەستی بەرەو پێشبردن و برەودان بە ڕەوشی ئافرەتان به‌ تايبه‌تى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران لە هەرێمی كوردستان.  

هه‌روه‌ها جێكردنه‌وه‌ى رۆڵ و پێكه‌ى ئافره‌تان له‌ ره‌شنووى ياساى به‌ڕێوه‌بردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يران و كاره‌ساته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئێستا ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له‌گه‌ڵ تيمێكى شاره‌زاى ناوخۆ و بيانى كارى له‌سه‌ر ده‌كات له‌ چوارچێوه‌ى پلانى ستراتيجى كه‌ له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران په‌سندكراوه‌.

لە كۆبوونەوەكە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی دانانی پلان و ستراتیژییەكی ڕوون و واقیعی لەسەر بابەتی بابه‌تى جێندەر بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی پشتگیری لێبكرێت بتوانرێت جێبەجێبكرێت.

بەڕێز هۆشەنگ محمد پشتگیری خۆی بۆ كارەكانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەربڕی و ئامادەیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی دەبڕی بۆ كاركردن لەگەڵ هەموو هاوبەشەكان بۆ دانان و جێبەجێكردنی پلانی ستراتیژیەكە.

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!