خاتوو ئەنجیلینا جولی، نێردەی تایبەتی کۆمسیۆنی بالای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە یاوەری شاندێکی بالای کۆمسیۆنی پەنابەران لە عێراق سەردانی ھەولێر کرد و لەلایەن بەریز سەفین دزەیی، ووتەبژێ فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی بەریز سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتادا، بەریز سەفین دزەیی بەناوی بەریز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی ھەرێمی کوردستان شاندی میوانێ بەخێرھێنا و سوپاسی خاتوو ئەنجیلینا جولی کرد بۆ گرنگیدانی بەردەوامیان بە نەھامەتیەکانی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمێ کوردستان. رایگەیاند کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانە بەردەوامەکانیان بۆ کوردستان بەرز دەنرخێنێت بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی پەنابەران و ئاوارەی ناوخۆ لە کوردستان.
بەریز دزەیی پوختەیەکی دەربارەی رەوشێ ئێستای کوردستانی پێشەکەش بە شاندی میوان کرد و تیشکێ خستە سەر قەیرانی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران و قەیرانی دارایی و ئابوری و لێکەوتەکان و دەرئەنجامەکانی شەرێ داعش و کاریگەری لەسەر تەواوی دانیشتوان و دواتر باسێ لە رۆلی بەرچاوی پێشمەرگە کرد لە شەرێ دژێ داعش لە ماوەی چوار سالی رابردوو. ھاوکات بەريز دزەیی سیاسەتێ مرۆیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی شیکردەوە و باسی لە گرنگی ھەماھەنگی و ھاوکارێ زیاتر کرد لە نێوان حکومەتی ھەرێمێ کوردستان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەلگای نێودەولەتی بۆ پشتگیریکردن و پێشکەش کردنێ خزمەتگوزارییە مەدەنیەکان بە خەلکێ لێقەوماو و دەربەدەر.
لەلای خۆیەوە خاتوو جولی سوپاسی حکومەتی ھەرێم و گەلی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەرانی سوریا و بەردەوام پشتگیریکردنیان و گگووتی ھەرێمی کوردستان رۆلێکی زۆر باشی گێراوە لە پشتگیریکردنی ئەو خەلکە لێقەوماوە و بۆتە مۆدێلێک بۆ ئەو جۆرە ھاوکارییە مرۆییانە.
پاشان بەریزیان گووتی حکومەتی ھەرێمێ کوردستان دلنیا دەکەمەوە کە بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پەیامی نەھامەتیەکانی ئەو خەلکە دەربەدەرە بە کۆمەلگای نێودەولەتی بۆ ھاندانێ ھاواکری و پشتگیرێ زیاتر بۆ ھەرێمێ کوردستان.
دواتر، ھەردوولا بیرورایان ئااوگۆرکرد دەربارەێ چۆنیەتی بەھێزکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنێ بالای پەنابەران و رێکخراوەکانی تری مرۆیی بۆ باشتر بونیادنانەوەی ژیانی ئاوارەکان پێش بونیادنانەوەی خانوو و تەلارەکان. ھاوکات ھەردوولا ھاورابوون لەسەر بەردەوامی دان بە گفتوۆکان بۆ دۆزینەوەی دەستپێشخەری پێشکەوتوو لەسەرووی پێشکەش کردنی پشتگیری ماددی و ھاوکاری مرۆیی بە ئاوارە و پەنابەران تاکو رەوشی ناوچەکانیان ئاسایی دەبێتەوە بە سەر بەرزی و بە شکۆوە بە شێوەی ئارەزوو مەندانە دەگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان.
شایانی باسە لە کاتی ئێستادا ھەرێمی کوردستان میوانداری لە ١.٤ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆی عێراق و پەنابەرانی سوریای کردووە کە ٩٧٪ی پەنابەرانی سوریا لە ھەرێمی کوردستانن کە ٣٧٪ یان لە نۆ کەمپ نیشتە جێ کراون و ئەوانیتر لە ناو شارو شارۆچکەکان دەژین و ھاوکات ٤٠٪ ئاوارەی ناوخۆێ عێراق لە کوردستانن کە ٨١٪یان لە ناو شارەکان دەژین و ئەوانیتر لە ٣٠ کەمپ نیشتەجيکراون لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان.