بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولێكی تایبەت لە بواری (وەڵامدانەوە و ئامادەكاری كارەساتە سروشتیەكان) شاندى وه‌زاره‌تى ناوخۆ- ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان لە حكومەت و ڕێكخراوە ناوخۆییەكان سەردانی وڵاتى ئەڵمانیای كرد، كە لەلایەن دامەزراوەی (THW) ڕێكخرابوو، بەمەبەستی سوود بینین لە ئەزموون و شارەزایی وڵاتی ناوبراو لە بواری بەهاناوەچوون و وەڵامدانەوەی كارەساتە سروشتیەكان و چۆنیەتی كاركردن و هەماهەنگی كردن لەم بوارە.
خولەكە لەماوەی نێوان (8-13/7/2018) بەڕێوەچوو، كە بەشێوەی تیۆری و پراكیتكی بەشداربووان سوودمەند بوون لە وەرگرتن و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
شایەنی ئاماژە پێدانە دامەزراوەی (THW) یەكێكە لە هاوبەش و هاوكارە سەركیەكانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، كە بەشێوەی تەكنیكی و لۆجیستی و دابینكردنی كەلوپەلی فریاگوزاری و دروستكردنی كۆگای تایبەت بە وەڵامدانەوەی قەیران و كارەسات هاوكاری پێشكەش كردوە.
گرنگترین ئەنجامی خولەكە.
- سيتسه‌مى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يران و كاره‌ساته‌كانى ئەڵمانیا زۆر پیشکەوتووە و سیستەم و ئامێری پێویست بەکار دەهێندرێت بۆ ئاگادارکردنەوەو ڕووبەڕوو بوونەوەی کارەساتەکان و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە كە دەكرێ وەكو حكومەتی هەرێم سوودی لێ وەربگیریت.
- ئه‌كاديميايه‌كى زۆر پێشكه‌وتوويان هه‌يه كه ته‌واوی پێداویستیەکانی وەڵامدانەوی قەیرانەکان و پێدانى خولى مه‌شق و ڕاهێنان تیایدا بەردەست دەکەوێت ساڵانە لە وڵاتانی جیهانەوە كەرتی حكومی و تایبەت لەم پەیمانگا خول دەبینن و ڕاهێنانیان پێ دەكرێت.
- ژمارەیەكی زۆری خۆبەخشیان هەیە بۆ وەڵامدانەوی قەیرانەکان لە کاتی ڕوودانی کارەساتەکان كە نمونەیەكی باشە تاوەكو وڵاتان سوودی لێ ببینن.
- خستنەڕووی پلانی هاوكاری و پشتگیری ئاژانسی ناوبراو بۆ ناوەندی هاوەبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بۆ ساڵی 2020-2018 خستنە ڕووی خاڵە گرنگەکان لەگەڵ باسكردنی هەنگاوە كردارییەكانی ئایندە.
- ئاماده‌يى خۆيان نيشاندا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان بەمەبەستی ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات لە هەرێمی كوردستان.
- چونیەتی ڕێگركردن لە ڕوودانی لافاو یاخود كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر هاوڵاتیان.