ئامانج لەم كۆنفرانسە بریتی بوو لە دەستنیشانكردنی بەربەرستەكان لە ڕووی سیستەمی دادوەری و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕێكخستنەكانی گرووپە تیرۆرستییەكان لە داهاتوو و ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانیان. كۆنفڕانسەكە لە ژێر چاودێری بەرێز وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی لە نێوان حكومەتی هەرێم و ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە تاوان و ماددە هۆشبەرەكان ئەنجاندرا.
وتارى به‌ڕێز كريم سنجارى، وه‌زيرى ناوخۆ لە كۆنفڕانسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له هه‌ولێر، 12-13ی ئاب 2018
ميوانه به‌رێزه‌كان . . .
به‌يانيتان باش و هه‌موولايه‌كتان زۆر به‌خێربێن . . .
زۆر سوپاسى نووسينگه‌ى نه‌هێشتنى تيرۆرى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ين بۆ رێكستنى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه راوێژكارييه گرنگه ده‌رباره‌ى پرسى تيرۆر له هه‌رێمى كوردستانى عێراق.
تيرۆر بۆته دياريده‌يه‌كى جيهانى و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جيدى له‌سه‌ر ديموكراسى و مافى مرۆڤ و ئاشتى و ئاسايش و سه‌قامگيرى و هه‌موو ئه‌و به‌هاكانى ئێمه و گه‌لانى ئازاد.
رۆژانه كرده‌وه‌ى تيرۆرستى ده‌بينين له سه‌رانسه‌رى جيهان له‌لايه‌ن گروپى تيرۆرستى جياواز ئه‌نجام ده‌درێن و كه ئامانجێكى هاوبه‌شيان هه‌يه ئه‌و‌يش بريتيه له تۆقاندنى هاوڵاتيان و ترس بكه‌نه به‌شێك له ژيانى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى.
تيرۆر بۆته مايه‌ى كوژرانى هه‌زاران هاوڵاتى مه‌ده‌نى و هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕى خوێناوى و كوشتنى خه‌ڵكى بێ ديفاع و خاپوركردنى سيسته‌م و ژێرخان و سه‌رخانى ئابورى به ناوى لێكدانه‌وه‌ى زۆر توندى ئايينى ئيسلام و له ژێر ئايديۆلۆژياى جياواز.
له سه‌ره‌تاى دروست بوونى كيانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 1992، ئێمه بووينه ئامانجى تيرۆرستان به‌هۆى ئه‌و به‌ها و بنه‌مايانه‌ى بڕوامان پێيه و هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر بونيادنراوه وه‌كو ديموكراسى و مافى مرۆڤ، فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و ئازادى سياسى و ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى و رۆژنامه‌گه‌رى و يه‌كسانى جێنده‌رى به تايبه‌تى مافى ئافره‌تان.
دوابه‌دواى پڕۆسه‌ى رزگارى عێراق له ساڵى 2003، دووباره هه‌رێمى كوردستان بووه ئامانجى ڕاسته‌وخۆى گروپه تيرۆرستيه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونى ره‌وشى عێراق، ئامانجى تيرۆرستان دروستكردنى تێكدانى ره‌وشى كوردستان بوو بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بكه‌نه ژينگه‌يه‌كى له‌بار بۆ تيرۆر له رێگاى ناردنى چه‌كدارى مه‌شق پێكراوى خۆيان بۆ ناو هه‌رێمى كوردستان بۆ دروست كردنى بناغه‌ى تيرۆر و شانه‌ى تيرۆرستى، به‌ڵام خۆش به‌ختانه كۆمه‌ڵگاى كوردستان خۆراگربوو و به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك توندتيژى و بير‌ى تيرۆر ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌موو ئه‌و به‌هايانه‌ى بڕوامان پێيه وه‌كو فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان بوونه سه‌رچاوه‌ى خۆراگرى له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌كانى تيرۆر و توندڕه‌وى.
سه‌ركه‌وتنى ئێمه له‌به‌رامبه‌ر تيرۆر له خۆراگرى كۆمه‌ڵگاى كوردستان هه‌ڵقوڵاوه له رێگاى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى به‌هێز له نێوان هاوڵاتيان و دامه‌زراوه‌كانى ئاسايش و هێزه‌كانى ناوخۆ و هاوكات سياسه‌ت و به‌رنامه‌ى ئه‌رێنى حكومه‌ت بۆ به‌ره‌وپێش بردنى دادپه‌روه‌رى و مافه‌كانى مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه.
ئه‌و به‌ها و بنه‌مايانه‌ى هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر بونيادنراوه له‌گه‌ڵ تێڕوانين و به‌رنامه‌ى توندڕه‌وه‌ى و تيرۆستان يه‌ك ناگرێـته‌وه به‌ڵكو مه‌ترسين بۆسه‌ر به‌رنامه و ئايديۆلۆژى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى گروپه تيرۆرستى و توندڕه‌وه‌كان. بۆيه جێگاى سه‌رسورمان نيه، كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن كوردستان و گيانى خۆراگرى گه‌لى كوردستان تێكبشكێنن له ڕێگاى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر و تۆقاندن و توندوتيژى.
سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانمان، تاكو ئێستا هه‌زاران خه‌ڵكى مه‌ده‌نى بوونه‌ته قوربانى ده‌ستى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى رێكخراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراو له كوردستان. هاوكات له‌ماوه‌ى رابردوو، هه‌زاران پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له جه‌نگى دژى داعش و هه‌ڵه‌مه‌ته‌كانى دژى تيرۆرستان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گروپه تيرۆرستيه‌كان گيانى خۆيان به‌خت كردووه بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر و له ناوبردنى گروپه تيرۆرستيه‌كان.
هه‌روه‌ها چه‌ندين گروپى تيرۆرستى و شانه‌ى نووستووى تيرۆر ده‌ستگيركراون و پلانى تيرۆرستى پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه له هه‌رێمى كوردستان. دواى له ده‌ستدانى كۆنتڕۆڵ له سوريا و عيراق، تيرۆرستان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانيان به رێگا و شێوازى جياواز و له به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگيمان به‌هێزتر كردووه و به‌رده‌وامين بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى هه‌موو شێوا‌زه كۆن و نوێييه‌كانى تيرۆر.
هاوكات پێويسته هه‌وڵه‌كانمان زياتر بكه‌ين بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌يه به شێوه‌يه‌كى زۆر گاريگه‌ر له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تيه‌كان.
تيرۆرستان به‌رده‌وامن له داهێنانى رێگا و تاكتيك و شێوازى نوێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئايديۆلۆژى توندوتيژى و به ئامانج گرتنى گه‌نج و لاوان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆرستى له‌سه‌رانسه‌رى جيهان. به تايبه‌تى سه‌ركه‌وتووبوونه له به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان بۆ دروستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سه لاوازه‌كان و گه‌يشتن به هاوڵاتيان له رێگاى بڵاوكردنه‌وه‌ى پروپاگنده‌ى وێنه‌يى و ڤيديۆى كرده‌وه تيرۆرستيه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا پێويسته گرنگى زياتر به به‌هێزكردنى تواناى هه‌واڵگرى و دامه‌زراوه‌كانى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ بده‌ين بۆ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى پێشكه‌وتوو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه و ئاشكراكردنى تيرۆرستان و كرده‌وه‌ى تيرۆرستى رێكخراو.
هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له هه‌رێمى كوردستان شاره‌زايى و ئه‌زموونى باشيان په‌يداكردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى و تيرۆر له ماوه‌ى 26 ساڵى رابردوو. به‌ڵام سه‌ركه‌وتن له ئايينده له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتوو وه‌ستاوه، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانى تواناى ئه‌و هێزانه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه جيديانه‌ى تيرۆرى رێكخراو،
چونكه رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تيرۆر ته‌نها له رێگه‌ى سه‌ربازى به‌سه نيه. به‌ڵكو پێويسته شێوازى نوێ بدۆزينه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى و تيرۆر، به‌تايبه‌تى پاراستنى گه‌نج و لاوان و كه‌سه لاوازه‌كان له هه‌ڵخه‌ڵتاندن و فێڵ لێ كردن له‌لايه‌ن گروپه تيرۆرستيه‌كان.
هه‌روه‌كو هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تيرۆر و توندڕه‌وى زۆرن وه‌كو توندڕه‌وى ئايينى و كێشه‌ى ئابورى و سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و هاوكات ته‌كفير و جيهادى ئيسلامى هتد.
بۆيه وه‌كو ته‌واوكه‌رى هه‌وڵه سه‌ربازييه‌كان، پێويسته كاربكه‌ين بۆ نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى به‌هه‌موو شێوازه‌كانى و گه‌نج و لاوان هۆشيار بكه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى نه‌بنه نێچيرى توندڕه‌وه‌كان و نه‌توانن كاريگه‌ريان له‌سه‌ر دروست بكه‌ن و هانيان بده‌ن بۆ بير‌ى ته‌كفيرى و ره‌تكردنه‌وه و توندوتيژى و تيرۆر.
گروپه تيرۆرستيه‌كان چه‌كداره‌كانيان له‌سه‌رانسه‌رى جيهان هه‌ڵبژاردووه و تيرۆرستان هه‌ڵگرى پاشخانى ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و په‌روه‌رده‌يى و نه‌ته‌وه‌يى جياوازن و زۆربه‌ى ره‌هه‌نده‌كان له‌ناويان به‌رجه‌سته بووه.
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و رێگه‌گرتن له هه‌ڵبژاردنى گه‌نج و لاوان، ته‌حديه‌كى زۆر گه‌وره‌يه، ئه‌وه‌ش هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى گشت لايه‌نه‌كانى پێويسته له ئاستى ناوخۆ و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى وه‌كو دامه‌زراوه حكومى و ناحكوميه‌كان و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌يى و ئايينيه‌كان و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و كه‌رتى تايبه‌ت و ده‌زگاكانى راگه‌ياندن بۆ رێگه‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر به شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان، تواناكانمان سنووردارن له رووى سه‌رچاوه‌ى دارايى و ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتوو و به‌نديخانه‌ى گونجاو و ژێرخان و سيسته‌م و به‌رنامه‌كان. هه‌رچه‌نده هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ زۆر سه‌ركه‌وتووبوونه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلانه تيرۆرستيه‌كان.
به‌ڵام دامه‌زراوه سه‌ره‌كيه‌كانى حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى سه‌رچاوه‌ى پێويستيان نيه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى بير‌ى توندتيژى و دووباره راهێنان و هۆشياركردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ى بوونه‌ته قوربانى بير‌ى توندڕه‌وى و تيرۆر و په‌ره‌وه‌رده‌كردنه‌وه‌يان له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ديموكراسى و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و گونجاندنه‌وه‌يان بۆ ناوكۆمه‌ڵگا.
له‌م رووه‌وه پێويستيمان به پاڵپشتى هه‌يه بۆ به‌هێزكردنى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له رێگاى به‌كارهێنانى شێوا‌زه پێشكه‌وتووه‌كان و ته‌كنه‌لۆژيا و هێزه‌كانى ئاسايش و كارمه‌ندى مه‌شق پێكراوى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى به تايبه‌تى له‌م بوارانه‌ى خواره‌وه:
يه‌كه‌م: هاوكارى ته‌كنيكى و دارايى بۆ ئه‌نجامدانى ديراسه‌يه‌كى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان بۆ دۆزينه‌وه و دياريكردنى هۆكاره بنه‌ڕه‌تيه‌كانى توندڕه‌وى و توندوتيژى ئايينى و هاوكات دانانى پلانێكى كردارى هاوبه‌ش له نێوان گشت لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان له حكومه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى پێويست و كاريگه‌ر و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر.
دووه‌م: دابين كردنى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى پێشكه‌وتوو بۆ هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ بۆ پشكنين و چاودێرى كردن و به‌دواداچوون له پێناو زياتر به‌هێزكردنى ئاسايش و پاراستن و سه‌لامه‌تى بۆ ته‌واوى هاوڵاتيان له هه‌رێمى كوردستان.
سێيه‌م: په‌ره‌پێدان و فراوان كردنى به‌نديخانه‌كان به گوێره‌ى ستاندارده نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و دانانى به‌رنامه‌ى تايبه‌ت بۆ هۆشياركردنه‌وه و په‌روه‌رده و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى و تيرۆر.
چواره‌م: كردنه‌وه‌ى خولى مه‌شق و ڕاهێنانى تايبه‌ت به كارمه‌نده‌كانى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ و كارمه‌ندانى به‌نديخانه‌كان و بنكه‌كان ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تى مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ تيرۆر و رێگه‌گرتن له توندڕه‌وى و دووباره گونجاندنه‌وه‌ى گه‌نجه‌كان.
پێنجه‌م: هاوكارى دارايى و ته‌كنيكى بۆ دانان و جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌كانى په‌روه‌رده و هۆشياركردنه‌وه و چاكسازى له نێوان به‌ندكراوه‌كان و رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى و تيرۆر له به‌نديخانه‌كان.
شه‌شه‌م: په‌ره‌پێدانى رێنماييه‌كى تايبه‌ت به دژه توندڕه‌وى بۆ مامۆستا و وانه‌بێژ و ووتاربێژه‌كان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده‌ى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان بۆ پاراستنى لاو و گه‌نجه‌كان له ئاشنا بوونيان به بير‌ى توندڕه‌وى.
له كۆتاييدا پێويسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرين كه تيرۆر چه‌ندين ره‌هه‌ندى له‌خۆ گرتووه بۆيه ته‌نها به رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى و چه‌كدارى ناتوانين تيرۆر و توندوتيژى و بير‌ى جيهادى بن بڕبكه‌ين به‌ڵكو له سه‌ره‌تاوه پێويسته كاربكه‌ين بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى بير‌ى توندوتيژى و ته‌كفيرى و جيهادى و رێگه بگرين له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان كه ده‌بنه هۆى شۆردنه‌وه‌ى مێشكى گه‌نج و لاوه‌كان و گۆش كردنيان به‌و بيروباوه‌ڕه.
دووباره زۆر سوپاستان ده‌كه‌ين بۆ سازدانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه و ره‌خساندنى ئه‌و سه‌كۆيه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسێكى زۆر هه‌ستيار و گرنگ و هيوادارم پێشنيار و راسپارده‌ى گونجاو گه‌ڵاڵه بكرێت بۆ ئێمه و هاوبه‌شه‌كانمان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى بير‌ى توه‌ندڕه‌وى و تيرۆر.
سوپاس . . .