ڕۆژی پێنجشەممە 20ی كانوونی یەكەم 2018، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆبوونەوەی كارگێڕى باڵاى ناوه‌ندى ڕێكخست به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ران له ناوه‌ند و نووسينگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كان له پارێزگاكان بە مەبەستی پێداچوونەوە بە كار و چاڵاكییەكانى ساڵى 2018 و ئامادەكارییەكانی ناوەند بۆ ساڵی داهاتوو 2019 و هەروەها باسكردنی میكانیزمی چۆنیەتی بەرزكردنەوە و ئالوگۆڕی ڕاپۆرت و زانیاری لە نێوان ناوەند و نووسینگەكان.
بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هەماهەنگی لە نێوان ناوەند و نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكان. هەروەها باسی لەو كەموكورتییانە كرد كە بوونەتە هۆی بوونی ئاستەنگ لە پێش باشتركردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و پێویستی دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ بەربەستەكان بۆ باشتركردنی هەماهەنگی و هاوكاری هەموو لایەك. هاوكات كار و پڕۆژه له پێشنيه‌كانى بۆ ساڵى 2019 خسته‌روو و دواتر به له‌لايه‌ن كۆبوونه‌وه په‌سندكران.
كاری لە پێشینەیی بۆ ساڵی 2019 بەهێزكردنی ڕۆڵی نووسینگەی پارێزگاكان دەبێت بۆ ئەوەی نووسینگەكان ڕۆلی سەرەكی بگێڕن بۆ بەهێزكردنی ئالوگۆڕی داتا و زانیاری و بەرێوەبردنی زانیارییەكان.
لە كۆبوونەوەكەدا، بەڕێوبەرانی نووسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان و بەڕێوبەرانی ناوەند، چەندین سەرنج و پێشنیاریان باسكرد و هەروەها باسیان لەو كەم و كورتییانەش كرد كە بەربەستن لەبەردەم باشتر بەرێوەبردنی كاروبارەكانی وەڵامدانەوەی قەیران و كارەساتەكان هەروەها بەشداربووان باسیان لە ڕێگە چارەكان كرد كە گرنگن بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان ناوەند و نووسینگەی پارێزگاكان لەگەڵ هەموو دامەزراوەكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی وەرزی نێوان ناوەند و نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكان بە مەبەستی بەهێزكردنی هەماهەنگی و باشتر جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی ساڵی نوێ و هاوكات پلانى كار بۆ ساڵى 2019 په‌سندكرا بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاوبه‌شى له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان جێ به‌جێ بكرێت به هه‌ماهه‌نگى هاوكارى هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان.