بەڕێوبەری گشتی ناوەند لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوویەوە و سەردانی نووسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی كرد

ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ١٦کانونی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان(JCC)  بەڕێز هۆشەنگ محمد سەردانی پارێزگاى سلێمانی کرد و لەگەڵ بەڕێز پارێزگار و نوسینگەی وەڵام دانەوەی قەیرانەکانی (JCC) لە پارێزگاکە كۆبوویەوە.

بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی كۆبوویەوە بۆ باسكردنی کارو چالاکیەکانی ناوەند و پوختەیەکیشی دەربارەی پلان و ستراتیجی بۆ دامەزراندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی قەیران لە هەرێمی کوردستان باس کرد کە کارەکانی تاکو ئێستا بەرەوپێشچوونێكی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەی پلانی کارکردنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩ و  چۆنیەتی کارکردنی نوسینگەی وەڵامدانەوەی قەیران لە پارێزگاکە. هەردوو لایەن تێڕوانینیان ئاڵوگۆر کرد دەربارەی پلان و کارکردنی ناوەند.

بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس وپیزانینی خۆی دەربڕی بۆ ڕۆڵ و کارکردنی ناوەند و پشتگیری خۆشی دووپات کردەوە بۆ کارەکانی ناوەند و نوسینگەی وەڵامدانەوەی قەیران لە سلێمانی.

بەڕێوەبەری گشتی ناوەند سوپاسی پارێزگاری کرد لە پشتگیری بەردەوامیان بۆ کارەکانی نوسینگەی سلێمانی و وە گرینگیدانیان بە بابەتە مرۆییەکان و پلانی کارکردنی ناوەند.

لە میانەی سەردانەکە، بەڕیز هۆشەنگ بە یاوەری بەڕێز سەرهەد عومەر بەڕێوەبەری کارگێری و دارای ناوەند، سەردانی نوسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی لە سلێمانی كرد و لەگەل بەڕێوەبەری نووسینگەكە و کارمەندەكانی کۆبوویەوە.

بەرێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانینی خۆی دوپاتکردەوە بۆ بەڕێوەبەر و ستافی نوسینگەی سلێمانی بۆ کارکردنی بەردەوامیان و بە هەماهەنگی و هاوکاری لە بەڕێوەبردنی بابەتە مرۆییەکان سەرەڕای بوونی بەربەست. لە کۆبونەوەکەدا باسی پلانی کارکردن کرا بۆ ساڵی ٢٠١٩ و ئاڵوگۆری تێڕوانین و بیروڕاکان کرا بۆ چۆنیەتی بە‌هێزکردنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەرزکردنەوەی ئاستی توانایی دامەزراوەیی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان.

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!