له ساڵی 2018 له كۆی نزیكه‌ی ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراق و په‌نابه‌ری سوریای نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا 32 هه‌زار كه‌س بۆ شوێنی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، یان بۆ ده‌ره‌وه كۆچیان كردووه.
هۆشەنگ محەمەد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند به‌هۆى به‌رده‌وامبوونى ناسه‌قامگیرى، به‌رده‌وامبوونی چالاكیى تیرۆرستى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى له ناوچه ئازادكراوه‌كان له عێراق و شه‌ڕ و ئاڵۆزى له سوریا، پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران زۆر كه‌مبووه و ته‌نها 27671 ئاواره و 4380 په‌نابه‌ری سوریا له ساڵی 2018 هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێهشتووه.
به پێی ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان، "سیاسه‌تى مرۆیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر ئاواره وپه‌نابه‌ران، دابینكردنى ئاسایش و پاراستن و خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێدانى مۆڵه‌تى خوێندن و هه‌لی كارە بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یى، ئایینی، بیروباوه‌ڕى سیاسى، مه‌زهه‌بى".
ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان
له ساڵى 2018 هاتنى ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووه. له‌و ساڵه‌دا 28487 ئاواره كه زۆربه‌یان له پارێزگاى نه‌ینه‌وا و3795 په‌نابه‌ر له سوریا هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان.
هوشه‌نگ محه‌مه‌د له باره‌ی ژماره‌ی ئاواره وپه‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان گووتی، "سه‌ره‌ڕاى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆرستى داعش له عێراق، هێشتا 1,411,532 كه‌س، له‌وانه 1,127,400 ئاواره و 249,639 په‌نابه‌رى سوریا له هه‌رێمى كوردستان ماون.
گوتیشی، له سه‌دا 79ی ئاواره‌كان له شاره‌كانی هه‌رێم نیشته‌جێن وله سه‌دا 21یش له 29 كه‌مپ نیشته‌جێ كراون. له سه‌دا 69ی په‌نابه‌رانی سوریاش له شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ژین و له سه‌دا 37یش له نۆ كه‌مپ نیشته‌جێ كراون، کە له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه دابەشکراون: له سه‌دا 50 ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌ولێر نیشته‌جێن، له سه‌دا 31 له دهوك و له سه‌دا 19 له سلێمانی ده‌ژین.
له رووی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی،له سه‌دا 40ی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان عه‌ربی سوونه‌ن، له سه‌دا 30 كوردی ئیزدی، له سه‌دا 13 كوردی موسڵمان و له‌سه‌دا حەفت مه‌سیحی و له سه‌دا 10 شیعه و کوردی شه‌به‌ك وتوركمان وئه‌رمه‌نن.
خه‌رجی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان، ژماره‌یه‌كى یه‌كجار كه‌م له ئاواره وپه‌نابه‌ران داهاتیان هه‌یه. ژماره‌یه‌ك له ئاواره‌كان كارمه‌ندی حكومه‌تى عێراقن وهه‌ندێكیشیان خانه‌نشینن. ژماره‌یه‌كى كه‌مى په‌نابه‌رانیش كار ده‌كه‌ن. له سه‌دا 65ی ئاواره وپه‌نابه‌ران پشت به‌و هاوكاریانه ده‌به‌ستن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم ورێكخراوه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان وه‌كو په‌ناگه، ئاسایش، پاراستن، ئاو وكاره‌با، ته‌ندروستى، په‌ره‌وه‌رده، خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانى وبه‌ڕێوه‌بردنى كه‌مپه‌كان رۆژانه پێویستى به 5.4 ملیۆن دۆلار هه‌یه كه مانگانه ده‌كاته 162 ملیۆن دۆلار و ساڵانه‌ش ده‌گاته 1.9 ملیار دۆلار. حكومه‌تی هه‌ریم هه‌وڵی داوه به پێی توانایی خۆی به شێوه‌ی یه‌كسان خزمه‌تگوزاریی مرویی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران دابین بكات.
هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د له‌باره‌ی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره وپه‌نابه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لایه‌نه هاوبه‌شه مرۆییه‌كان له‌وانه ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه ناحكومیه‌كانی ناوخۆیی وبیانی له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو رۆلێكى گرنگیان له پشتگیرى كردنى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزاریی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران هه‌بووه.
رێكخراوه‌كان وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌دا 25ی پێداویستییه فریاگوزراییه‌كان بۆ ئاواره وپه‌نابه‌رانیان دابین كردووه و 75 لەسەدی بارگرانییه‌كه كه‌وتۆته سه‌ر شانى دامه‌زاروه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم.
گوتیشی دواى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، ژماره‌ى رێكخراوه بیانییه‌كان، به تایبه‌تى له ناو كه‌مپه‌كان رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه وبووەتە هۆی كه‌مبوونی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئێستا، 160 هاوبه‌شی مرۆیی بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان ماون كه 43 رێكخراوى ناوخۆیین و 103 رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى و 14 ئاژانسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن.
به پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان، بێجگه له 249639 په‌نابه‌ری سوریا، 20575 په‌نابه‌ری توركیا، 13162 په‌نابه‌ری ئێران و 756 په‌نابه‌ری فه‌ڵه‌ستینی له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بوونه.