ئەمڕۆ چوارشەممە 20/2/2019 بەڕێز كەریم سنجارى وەزیری ناوخۆ، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ پێشوازیكرد لە بەڕێز خاتوو مارتا ریودز، رێكخەری هەماهەنگی كاروباری مرۆیی لە عێراق و شاندی یاوەری و كه به‌ڕێز هۆشنگ محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان تیایدا ئاماده‌بوو.
لە دانیشتنه‌كدا رەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی پێشوویان گفتوگۆیان لەسەر كرا، هەروەها چۆنیەتی دابینكردنی پێداویستيە مرۆییەكان و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم و ئاژانسەكانی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان UN و پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری لە ناوچە رزگاركراوەكان بیر و رایان لەسەر ئاڵوگۆڕ كرا.
لەم رووەشەوە بەڕێز وەزیری ناوخۆ جەختی كردەوە لەسەر باڵانس و هاوسەنگی لەنێوان بەرنامەكانی هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران لەگەڵ بەرنامەكانی پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارە و پەنابەران ناتوانن بگەڕێنەوە و پێویستییان بە هاوكاریی مرۆیی بەردەوام هەیە تاكو ره‌وشه‌كه له‌بار ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
لە بەرامبەریشدا خاتوو مارتا سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێم و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى UN ی كرد و راشی گەیاند كە لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ دابینكردنی هاوكاری بۆ ئاوارە و پەنابەران.