24/2/2019 هه‌ولێر
به‌ڕێز كريم سنجارى وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ميواندارى كۆبوونه‌وه‌ى تيمى راوێژكارى باڵاى نێوان حكومه‌تى به‌غدا و حكومه‌تى هه‌رێم و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى كرد له ديوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له هه‌ولێر كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان د. مهدى علاق، ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق و نۆفل به‌هاء مو‌سا وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌رانى به‌غدا و مارسا رويدز رێكخه‌رى هه‌ماهه‌نگى كاروبارى مرۆيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت بوو به ژماره‌يه‌ك ته‌وه‌رى گرنگى هه‌نوكه‌يى وه‌كو پرسى قه‌يرانى مرۆيى ئاواره‌ى ناوخۆى عێراق و پێويستيه مرۆييه‌كان وه‌كو خۆراك و خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و نه‌وتى سپى و گۆڕينى خێمه كۆنه‌كان و به‌ر‌به‌سته‌كانى به‌رده‌م پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ناوخۆ و دووباره هاتنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ كامپه‌كان و پرسى ده‌ڤه‌رى سنجار و به‌تايبه‌تى ئاواره ئێزيدييه‌كان و پێويستيان و مه‌رجه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌يان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌ڤه‌رى سنجار. هه‌روه‌ها ره‌وشى سوريا و مه‌ترسى هاتنى شه‌پۆڵى نوێى په‌نابه‌ران له سورياوه بۆ ناو عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له دواى ووته‌ى به‌خێرهێنان له‌لايه‌ن به‌ڕێز د. مهدى علاق ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق و به‌ڕێز كريم سنجارى وه‌زيرى ناوخۆ كۆبوونه‌وه ده‌ستى پێكرد ئه‌م پرسانه به ووردى گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا‌و و بيرو ڕا ئاڵوگۆڕكرا و ژماره‌يه‌ك راسپارده و بڕيار په‌سندكران سه‌باره‌ت به دابين كردنى پێويستى ئاواره‌كانى ناوخۆ له كامپه‌كان و رێگه‌خۆشكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌يان و هاوكات خێراكردنى پڕۆسه‌ى پێدانى هاوكارى دارايى به رزگاربووه ئێزيديه‌كان به بڕى دوو مليۆن دينارى عێراق و دابين كردنى نه‌وتى سپى و سه‌له‌ى خۆراك و گۆڕينى خێمه كۆنه‌كان. هه‌روه‌ها پلانى فرياكه‌وتنى مرۆيى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شه‌پۆڵى په‌نابه‌رانى سوريا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به ووردى تاوتوێكراو و له‌لايه‌ن ئه‌ندامان په‌سندكرا بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى پێويست جێ به‌جێ بكرێت.
شايانى باسه ژماره‌يه‌ك لايه‌نى په‌يوه‌ندار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون به‌ڕێزان موفق عبدالهادى توفيق بريكارى وه‌زيرى ناوخۆى عێراق و ليوا حامد، نوێنه‌رى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسيۆنه هاوبه‌شه‌كان و ليواء ركن محمد فاضل الشمرى جێگرى سه‌نته‌رى ئۆپه‌رسيۆنى نشتيمانى و محمد ته‌ميمى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌كان و هۆشنگ محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.