لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە کانونی یەکەمی ٢٠١٦ لەلایەن سه‌رۆكايه‌تى ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، ژووری هاوکاری مرۆیی هاوبەش (OSS) لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، کۆمەڵێک خزمەتگوزاری خۆڕایی دابین کردووە، وەکو کارئاسانی و بەدواداچوونی خێرا بۆ لێخۆشبوو‌ن لە باجی گومرگ و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئەو بارانەی لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەهێندرێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری کردنی ئاوارەکان و ئەو خەڵکە زیان لێکەوتووەی لە ماڵەکانیان ماونەتەوە یاخود گەڕاونەتەوە نێو ماڵی خۆیان لە ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق.
له ساڵى ٢٠١٨، لەنێو ئەو (٨٥٦) داواکارییەی بۆ لێخۆشبوونی باج کراون له‌لايه‌ن لايه‌نه مرۆييه‌كان، لە ژووری هاوکاری مرۆیی هاوبەش، (١٠،٢٠٣) تەن هاوكارى مرۆيى مۆڵه‌تى به‌خشينى له باجى گومرگى بۆ كراوه و هاوورده‌ى هه‌رێم كراوه، له سنووری ئیبراهیم خەلیل (٥٤٣) داواکاری بە بڕی (٩،٨١٨) تەن، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (٢٩٣) بەبڕی (٣٦١) تەن، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (١٣) داواکاری و حاجی ئۆمەران (٢) داواکاری، وە باشماخ (٥) بە بڕی (٢٤) تەن، کە کۆی گشتی نرخەکانیان دەکاتە (١٠٠،١٤٧،١٦٠) دۆلار. هەموو ئەو بارانە بەخشراون لە گومرگانە و باج و رسومات.
ژوورى هاوكارى مرۆيى هاوبه‌ش (OSS)، پڕۆسه‌ى پێدانى مۆڵه‌ت و به‌خشين له باجى گومرگ و روسومات زۆر خێرا كردووه كه له ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌يه‌ك جێ به‌جێ ده‌كرێت بۆ لايه‌ن مرۆييه‌كان و ئه‌وه‌ش بۆته هۆى نه‌هێشتنى رۆتين و دواكه‌وتنى كاره مرۆييه‌كان بۆ هێنانى هاوكارى مرۆيى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
ژووری هاوکاری مرۆیی هاوبەش، کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی هەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، دارایی و ئابورى و تەندروستی هەروەها فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە هاوکاری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەردەوام دەبێت لە کاركردن بۆ پشتگیری کردنی هەوڵەکانی حکومەت لەم قەیرانەدا.
بۆ زانيارى زياتر سه‌يرى داشبۆردى چاڵاكيه‌كان بكه له رێگاى ئه‌م به‌سته‌ره: