ڕۆژی دووشەممە 6ی مایس 2019، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز هۆشنگ محمد به‌رێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و ليوا محمد ساجد به‌رپرسى تيمى وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌غدا و نوێنه‌رى كۆمسيارى باڵاى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان يه‌كه‌م وه‌جبه‌ى ناسنامه‌كان پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كر له كه‌مپى به‌حركه.
لە پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ و كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاردرا بە دەرهێنانی بەڵگەنامە فەرمییەكان وه‌كو باری شارستانی و ناسنامەی عێراقی و بەڵگەنامەكانی دیكە بۆ ئاوارە ناوخۆییەكان لە هەرێمی كوردستان كە بەهۆی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش ناسنامەكانیان وون كردووە و ياخود به‌سه‌رچوونه.
پڕۆژەكە لەلایەن تیمێكی حكومەتی عێراق و بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت بە مەبەستی دەرهێنانی بەڵگەنامەكان بۆ ئاوارەكانی ناوەوە و دەره‌وەی كەمپەكان بە گوێرەی ڕێكارە یاساییەكان.
لە قۆناغی یەكەم كەمپی بەحركە لە پارێزگای هەولێر وەكو نموونە وەرگیراوە تێیدا 2000 ئاوارەی كەمپەمە ئێستا سوودمەندن لەو پڕۆژه‌يه بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى بەڵگەنامە فەرمییەكان.
قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە بریتی له فڕاونكردنى ئه‌و پڕۆژه‌يه له كه‌مپه‌كانى تر و له پارێزگاكانى دهۆك و سلێمانى و ئه‌و ئاوارانه‌ى لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین.