ناوەند و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ گفتوگۆ لەسەر بەربەستەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكەن

بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوبەری  گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بەخێرهاتنی بەشداربووانی كرد و سوپاسی (IOM)ی كرد بۆ ئەو كۆبوونەوە گرنگە و داوای كرد كە كاربكرێت بۆ ڕێگە خۆشكردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان. بەڕێز هۆشەنگ جەختی كردەوە لەسەر دانانی میكانیزمی گونجاو لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان. هەروەها ڕایگەیاند كە پێویستە كاربكرێت بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی بەربەستە دارایی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان كە ڕێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان.

دواتر جيرارد كارڵ وێيت به‌رپرسى رێكخراوى كۆچ له‌ عێراق و سوزان ريكس به‌ڕپرسى ئۆچا له‌ هه‌رێم وتاريان پێكه‌ش كرد و باسيان له‌ ره‌وشى ئێستاى مرۆيى و گرنگى دانانى سياسه‌ت و ستراتيجى نوێ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى پرسى ئاواره‌بوونى درێژخايه‌ن له‌ كوردستان و ته‌واوى عێراق.

پاشان ژماره‌يه‌ك توێژينه‌وه‌ و پرێزنتێشن له‌لايه‌ن تيمى رێكخراوى كۆچ و ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان پێشكه‌ش كران سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ئێستاى ئاواره‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ و چۆنيه‌تى ئاسانكردنى گه‌ڕانه‌وه‌.

له‌لايه‌ن ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان بەڕێز عەلی سەعید بەڕێوبەری داتا و زانیاری پوختەیەكی لەسەر ڕەوشی مرۆیی لە هەرێمی كوردستان پێشكەشكرد هەروەها تیشكی خستە سەر بەربەستەكانی بەردەم گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان و بەربەستەكانی گەڕانەوە و گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ڕزگاركراوەكان.

لە كۆبوونەوەكە چەندین بابەتی گرنگ پێشكەشكرا لەسەر ڕەوشی ناوچەكانی گەڕانەوە و دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە بۆ ئەو ئاوارانەی ناتوانن بگەڕێنەوە و ڕێكارە پێشنیاركراوەكان بۆ ئاسانكاری كردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.

لە درێژه‌ى كۆبوونەوەكەدا بەشداربووان ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر بابەتە پێشكەشكراوەكان خستە ڕوو و بيروڕا ئاڵوگۆركرا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌كانى كۆبوونه‌وه‌. لە كۆتاییش چەندین پێشنیاری نوێ و چارەسەر خرانەڕوو بە مەبەستی ئامادەكردنی نەخشە ڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و نەهێشتنی بەربەستەكان.

شايانى باسه‌ ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و وڵاتانى كۆمه‌ك به‌خش و نووسينگه‌ى ناوه‌ند له‌ پارێزگاكان به‌شداربوون له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌.

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!