ڕۆژی دووشەممە 27ی ئایاری 2019، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆبوونەوەی ههماههنگى ئاسايى خۆى ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ئاوارەكان و ژمارەی ئاوارەكان لە ناوەوە و دەرەوەی كەمپەكان بهمهبهستى تازهكردنهوهى داتا و زانيارى ئاواره و پهنابهران له هەرێمی كوردستان.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكە بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوبەری گشتی ناوەند، تیشكی خستە سەر گرنگی تازهكردنهوهى زانيارييهكان و گرنگى بوونی داتایەكی تازه دهربارهى ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە ناوەوە و دەرەوەی كەمپەكان لە هەرێم بۆ مهبهستى دانانى پلانى هاوكارى مرۆيىى و گهڕانهوهى ئاوارهكان بۆ زێدى خۆيان. هەروەها باسی لەو میكانیزمانە كرد كە ناوەند دەیگرێتەبەر بۆ كۆكردنەوەی ژمارەیەكی ڕاست و دروستی ئاوارەكان و جەختیشی كردەوە لەسەر بوونی هەماهەنگی زیاتر و كاركردنی پێكەوەیی لایەنە پەیوەندیدارەكان.
بەڕێز عەلی سەعید، بەڕێوبەری بەڕێوەبردنی داتا و زانیاری لە ناوەند پوختەیەكی پێشكەشكرد لەسەر ئەو كێشانەی لە كاتی كۆكردنەوەی داتاكانی تایبەت بە هاتن و گەڕانەوەی ئاوارەكان و ژمارەی ئاوارەكان دروست دەبن.
دواتر بەڕێوبەرانی نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكان و بهڕێوهبهرى تهنفيزى بۆردی كاروباری مرۆیی لە دهۆك سەرەنج و پێشنیارەكانیان دەربارەی بابەتە پێشكەشكرد بۆ ئەوەی بتوانرێت بەسەر ئاستەنگەكان زاڵبن و چارەسەری ئەو كێشانە بكرێن كە لە كاتی كۆكردنەوەی داتای ئامارەكان تووشی كارمەندانی ناوەند و نووسینگەكان دەبێتەوە.