ڕۆژی دووشەممە 8ی تەمموزی 2019، ئەنجومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی سەرەكی ناوەند گرێدا بۆ باسكردن لە كارە لە پێشینەكانی ناوەند و بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكە، بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، پوختەیەكی پێشكەش كرد لەسەر كار و چاڵاكییەكانی ناوەند لە ماوەی ڕابردوو. هەروەها ستایشی ڕۆڵی ئەندامانی ناوەندی كرد كە لەماوەی ڕابردوو بەردەوام لەگەڵ ناوەند كارییان كردووە، وە باسی لەو ئاستەنگانەی كرد كە هاتوونەتە پێش.
بەڕێز هۆشەنگ ئامادەیی ناوەندی پیشاندا بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك لەگەڵ ئەندامانی ناوەند بۆ زیاتر برەودان و پێشخستنی كارەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی سیستەمی بەڕێوەبردن و وەڵامدانەوەی قەیرنەكان لە ساڵانی داهاتوو، لە نێوانیاندا پەسندكردنی یاسای وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان.
دواتر ئەندامانی ناوەند سەرنج و پێشنیارەكانیان خستەڕوو بۆ بەرەوپێش بردنی كارەكانی ناوەند و ستایشی ڕۆلێ ناوەندیان كرد كە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە كه توانیویەتی هەماهەنگییەكی باش لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و ڕێخراوەكان دروست بكات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بهڕێز هۆشنگ محمد بهناوى بهڕێز وەزیری ناوخۆ كەریم سنجاری و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان نامهى سوپاس و پێزانينى پێشكەش بە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی باڵای وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی و ئابوری و پەروەردە و و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی و بەڕێوەبەرانی بەشی بەڕێوەبردنی داتا و زانیاری و كارگێڕی و دارایی ناوەند و بهرێوهبهرانى نووسینگەی وهڵامدانهوهى قهيرانهكان له هەولێر و دهۆک و سلێمانی ئامادەبوون و نوێنەری وەزارەتی دارایی.