ئه‌مڕۆ 21ی ئاب 2019، به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمد، وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێشوازى كرد له به‌ڕێز ئه‌ناگرێت كرامپ و شاندى ياوه‌رى كه پێكهاتبوو له شاندى په‌ڕله‌مانى ئه‌ڵمانيا و باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر و نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانيا.
له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمد، وه‌زيرى ناوخۆ، به‌گه‌رمى به‌ڕێز ئه‌ناگرێت كرامپ و شاندى ياوه‌رى به‌خێرهێنا و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌و سه‌ردانه و به‌ناوى به‌رێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و گه‌لى كوردستان سوپاسى حكومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌واميان له رووى مرۆيى و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعش. دواتر پو‌خته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ره‌وشى سياسى و ئاسايش و مرۆيى و په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش به شاندى ميوان كرد و داواى لێ كردن كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنى هاوكارى سه‌ربازى و مرۆيى به هه‌رێمى كوردستان.
له‌لايه‌ن خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌ناگرێت كرامپ، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا سوپاسى به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆى كرد بۆ ئه‌و پێشوازيه گه‌رمەى له كوردستان لێكراوه و گووتى هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان گفتوگۆ بكه‌ين ده‌رباه‌رى ره‌وشى ئێستا و پێويستيه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى ئاييندا بۆ ئه‌وه‌ى بيخه‌نه پلانى كاريان. هاوكات به‌ڕێز ئه‌ناگرێت كرامپ سوپاسى حكومه‌ت و گه‌لى كوردستانى كرد بۆ له‌خۆ گرتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له پێشوازى كردنى ئاواره‌كان.
لە كۆبوونەوه‌كدا هەردوولا چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد لەوانە بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان دامودەزگاكانی ئەڵمانیا و كوردستان و پێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بە ئاوارە و پەنابەرانی لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن.
دواتر بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوبەری گشتی ناوەند پرێزنتێشنێكى پێشكەش بە ئامادەبووان كرد ده‌رباره‌ى ره‌وشى مرۆيى و ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران و خه‌رجيان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و هاوكات هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و ئاژانسه‌كانى ئه‌ڵمانيا كه له بوارى مرۆيى كارده‌كه‌ن و هەروەها باسی لەو پڕۆژانە كرد كە لە بەرنامەدایە جێه‌جێ بكرێن لە داهاتوو.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا خاتوو دانییلا دێكەر رێكخەری ڕاهێنان لە بەشی نێودەوڵەتی لە ئانسى THW پوختەیەكی پێشكەش كرد دەربارەی ئەو بەرنامە و پڕۆژانەى كە ئاژانسەكەیان هەر لە سەرەتای كاركردنی لە كوردستان لە ساڵی 2013 ئەنجامی داون.
نوێنەری ڕێكخراوی GIZ باسی لە كار و پڕۆژەكانی خۆیان كرد لە ساڵانی ڕابردوو خۆشحاڵی و ڕازیبوونی خۆشیان دەربڕی دەربارەی ئەو هەماهەنگی و هاوكاری و متمانەیەی لەگەڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان توانیویانە تاوەكو ئێستا دروستی بكەن.