رۆژى چوارشه‌ممه 21/8/2019 به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیی كرد له خاتوو (مارتا رویداس جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخه‌رى هه‌ماهه‌نگى مرۆيى له عێراق شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له كۆبووه‌كه‌دا به‌ڕێز هۆشنگ محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان ئاماده‌بوو.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێز جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پیرۆزبایی خۆی گه‌یانده وه‌زیری ناوخۆ به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌م ئه‌ركه نوێیه‌یدا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، پاشان وێڕای پێشكه‌شكردنی كورته باسێك سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كانی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسى هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد له ماوه‌ى رابردوو بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، هیوای خواست ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وامبن و زیاتریش به‌ره‌وپێش بچن.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز وه‌زیری ناوخۆ سوپاسی خاتوو مارسا و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد له هه‌رێمی كوردستان كه هاوكار و هاوئاهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازىكردن و هاوكاريكردنى سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆ عێراق و په‌نابه‌ری سوريا و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ناوخۆی نیشان دا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاييدا هه‌ردوولا گفتوگۆيان كرد سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئێستاى ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه. هاوكات باسيان له ميكانزمه‌كان كرد بۆ زياتر به‌ره‌وپێش بردنى په‌يوه‌ندى و هاوكارى بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ كێشه‌ى ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌يان.