بەڕێوبەری گشتی ناوەند و بەڕێوبەری ڕێكخراوی قەندیل ڕەوشی مرۆییان تاوتوێ كرد

ڕۆژی دووشەممە، 26ی ئاب 2019، بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەرێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، پێشوازی كرد لە بەڕێز حوسێن بۆتانی بەڕێوبەری ڕێكخراوی قەندیلی سویدی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و شاندێكی یاوەری.

بەڕێز هۆشەنگ بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ڕۆڵی ڕێكخراوی قەندیلی لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگای خانەخوێ بەرز نرخاند هەروەها ئامادەیی ناوەندی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری زیاتر بۆ كارەكانی ڕێكخراوەكە.

لە كۆبوونەوەكە هەردوولا باسیان لە ڕەوشی مرۆیی و ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكخراوە مرۆییەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان كرا. هەروەها زیادكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان ناوەند و رێكخراوی قەندیل باسی لێوە كرا.

شاندی میوان سوپاسی ناوەندیان كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكاری بەردەوامیان لە ڕابردوو و ئامادەیی خۆشیان پیشاندا بۆ هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی كار و پڕۆژەی هاوبەش لە داهاتوودا. هەروەها نامەیەكی سوپاسگوزارییان پێشكەش بە ناوەند كرد بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوامی بۆ ڕێكخراوە مرۆییەكان هەر لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی مرۆیی تاوەكو ئێستا.

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!