چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 16/10/2019، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى و له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى ڕێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تيه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و به‌به‌شدارى رێكخه‌رى هه‌ماهه‌نگى كۆمسيۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان کۆبوونەوەیەکی فراوانى ئه‌نجامدا لەگەڵ ژماريه‌كى به‌رچاوى ڕێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تى و ناوه‌خۆييه‌كان لە هەرێمی کوردستان بە سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز هۆشنگ محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگه قه‌يرانه‌كان، بۆ تاوتوێ کردنی دوایین پەرەسەندنەکانی سوریا و دەرئەنجامه‌كانى و کاریگەريان لەسەر هەرێمی کوردستان له رووى مرۆيى و ئاسايش و هاندانى هاوكارى وكۆمه‌كى مرۆيى بۆ هه‌رێمى كوردستان.
لە دەستپێکی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەڕێز هۆشنگ محمد، پووختەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەکانی سوریا و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان وه به‌تايبه‌ت له‌ڕووى مرۆييه‌وه و پرسى هاتنى ژماره‌يه‌ك له په‌نابه‌رانى سوريا بۆ هه‌رێمى كوردستان و باسى له سياسه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازى كردن له په‌نابه‌رانى سوريا كه رووده‌كه‌نه هه‌رێمى كوردستان و رايگه‌ياند كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بريارى ئه‌وه‌يه كه پێشوازى له په‌نابه‌ران بكات و ئه‌وه‌ى له تواناى دايه بۆ پێشكه‌ش كردنى فرياگوزارى سه‌ره‌تاىى و خزمه‌تگوزارييه‌كان پێشكه‌شيان بكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێويستمان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌موولايه‌ك هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاناى په‌نابه‌رانه‌وه بچين و ئازار و مه‌ينه‌تيه‌كانيان كه‌مبكه‌ينه‌وه.
پاشان، بەڕێز علي سعيد ، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاڵوگۆڕى داتا و زانياريه‌كان له‌ناوه‌ند پرێزتێشنێكى پێشکەش به ئاماده‌بووان کرد تایبەت بە پلانی فریاكه‌وتنى مرۆیی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنى شەپۆلی نوێى په‌نابه‌رانى سوريا بۆ هه‌رێمى كورستان. هه‌روه‌ها پوختيه‌كى خسته‌روو له‌باره‌ى ڕەوشی هەنووکەیی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە هه‌رێمى كوردستان و پێويستييه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارى پێويست بۆ به‌هاناوه‌چوونى په‌نابه‌ران.
دواتر گفتۆ و بيرو ڕا ئاڵوگۆڕكرا و نوێنه‌رى رێكخراوه‌كان ئاماده‌يى خۆيان نيشاندا بۆ هاوكارى كردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازى كردن و دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ په‌نابه‌رانى سوريا له هه‌موو پارێزگاكان و راييان گه‌ياند كه ئێستا هه‌ندێك سه‌رچاوه و تواناى پێويستيان هه‌يه و ده‌يخه‌نه‌گه‌ڕ و هه‌وڵى ته‌واويش ده‌ده‌ن بۆ مسۆگه‌ر كردنى كۆمه‌ك و هاوكارى زياتر له ئاستى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى.
له‌كۆتاييدا به‌رپرسى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى ڕێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تيه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق سوپاسى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كانى كرد بۆ ڕه‌خساندنى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى كه سه‌رجه‌م ڕيكخراوه‌كان به‌يه‌كه‌وه كۆببنه‌وه وه بارودۆخى مرۆيى تاوتوێ بكه‌ن، هاوكات هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان به‌رز نرخاند له وڵامدانه‌وه‌ى پرسى پێداويستيه مرۆييه‌كان وه‌به‌ڵێنى دا كه ئه‌وان لاى خۆيانه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دابينكردن و به‌رجه‌سته‌كردنى هاوكارييه مرۆييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان.