بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و مارتا روێداس، لە ڕێکەوتی (٢٠/١٠/٢٠١٩) حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی باڵایان ئەنجامدا بۆ تاوتۆیکردنی بارودۆخی مرۆیی ئاواره و پهنابهرانى ئێستا له هەرێمی کوردستانن و دۆخی مرۆیی ڕٶژهەڵاتی سوریا و هاتنی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان و ئامادەکارييهكان بۆ دابین کردنی پێداویستیيە سەرەکیەکانیان بۆ پلانى مرۆيى ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و به ئامادهبوونى بهڕێزان وهزيرى تهندروستى و وهزيرى پهروهرده و وهزيرى پلاندانان و پارێزگارهكانى ههولێر و سلێمانى و دهۆك و فهرمانگهى پهيوهنداييهكانى دهرهوه.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە، وەزیری ناوخۆ بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد بارودۆخی مرۆیی ئێستای هەرێمی کوردستانی ڕوونکردەوە و دڵنیاییدا کە کوردستان پەناگەیەکی ئارام و سەلامەتە بۆ هەموو پەنابەر و ئاوارەکان. لەم ڕوانگەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی بۆ زياتر بهكارهێنانى سهرچاوه بهردهستهكان و مسۆگهركردنى كۆمهك و هاوكارى زياتر بۆ بهرنامه و پلانه مرۆييهكان بۆ ئاواره و پهنابهران. هاوكات بۆ جێبهجێ كردنى پلانى فرياكهوتنى مرۆيى تايبهت بۆه هاتنى شهپؤڵى نوێى پهنابهرانى سوريا بۆ ههرێمى كوردستان.
خاتوو مارتا ڕویداس، ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد کە بەبەردەوامی وەکو پاڵپشتی سەرەکی بووە بۆ پەنابەر و ئاوارەکان. هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێمی کرد کە هەماهەنگیەکی پتەوی هەیە لەگەڵ نەتەوەیەکگرتەوەکان بۆ هاوکاری کردنی لێقەماوان.
خاتوو مارتا، ڕۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرزنرخاند بەوەی کە هاوکاریەکانیان بۆ پەنابەران و ئاوارەکان لە ئاستێکی باشدایە. لە ئاستی ناوخۆیشدا ئەوان لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ گفتوگۆ کردن ڵەگەڵ حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی بەشێک لەو بارگرانیە لابەرن کە لەسەری شانی حکومەتی هەڕێمە.
سەبارەت بە کەرتی تەندروستی، بەڕێز سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، تیشکی خستە سەر ئەو کێشەو گرفتانە کە لەبواری تەندروستیدا هەیانە. بۆ ئەم مەبەستەش لیستێکی پێشکەش بە ئاماددەبوان کردن و کە تیایدا ئاماژەی بە پێداویستييە پزیشکیەکان کرد وەک (کەمی ژمارەی کارمەندی پزیشكی لە کەمپەکان، کەلوپەلی تاقیگە، پێداویستیيە پزیشکەیەنان و دەرمان). سەڕەرای کێشەو گرفتەکان، حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوەند و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو توانای خۆیان خستەگەر بۆ هاوکاری کردنی پەنابەران و ئاوارەکان لە بواری تەندروستیدا.
لە بواری پەروەردەدا، بەڕێز ئاڵام حەمە سەعید ئاماژەی بە کێشەو گرفتەکانی کەرتی پەروەردەدا و هەموو ئەو خاڵانەی ڕوونکردەوە کە بوونهته بهربهست لە کەرتی پەروەردەدا لە ماوەی (٦) ساڵی ڕابردوودا، وەک قەیرانی ئابوری، هەروەها هاوکاریەکانی حکومەتی ناوەند سنورداربوون لەم بوارەدا. بەرێزيان داوای کرد کە هەردوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNESCO و UNICEF) بەردەوامبن لە پاڵپشتیکردنی كهرتى پهروهرده بۆ بهردهواميدان به پڕۆسهى خوێندن بۆ قوتابیانی پەنابەر و ئاوارەکان له ههرێمى كوردستان.
هەر سەبارەت بە پرسی پەنابەران، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەرێز (سەفین دزەیی) ڕوونیکردەوە ئەو هێرشە سەربازیە بەردەوامانەی کە لە سوریا ئەنجامدەدرێت دەبێتە هۆی ئاوارە بوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک. وە داوای لە ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ بەردەوامی دان بە دابینکردنی پێداویستی ئاوارە و پەنابەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.
دواتر پارێزگارەکانی دهۆک و سلێمانی و جێگیری پارێزگاری هەولێر هەموو وردەکاریە تازەکانی بارودۆخی مرۆیان لە هەرسێ پارێزگاکە باسکرد و ئاماژەیان بە هەموو کێشەو گرفتانەدا کە ڕووبەڕووی پەنابەر و ئاوارەکان دەبنەوە لە پارێزگاکان و لەگەڵ بۆشایی و پێداویستیەکان دا.
پاشان، بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، پلانی فریاکەوتنی مرۆیی بۆ وەڵامدانەوەی هاتنی شەپۆلی نوێی پەنابەرانی سوری بۆ هەرێمی کوردستان و بارودۆخی مرۆیی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەوبوان ڕوونکردەوە. بەڕێز هۆشەنگ محمد ئاماژەی بە ژمارەی پەنابەر و ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان کرد، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (١.١) ملیۆن ئاوارە و پەنابەری لە خۆگرتووە کە دەکاتە (٢٠٪) ڕێژەی دانیشتوانی و لە (٣٨) کەمپ لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان نیشتەجێن. هەروەها کاریگەری کەمکردنەوەی پاڵپشتيیە نێودەوڵەتیەکانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕوونکردەوە بەتایبەت لە بواری پڕۆژەی مرۆیی لە هەموو کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و ئاو و ئاوەڕۆ و زبڵ و خاشاك و بەڕێوەبردنی كهمپهكان و دابينكردنى خۆراك. لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە (٨١) ملیۆن دۆلار هەیە مانگانە و ساڵانە پێویستی بە (٩٧١) ملیۆن دۆلار هەیە تەنها بۆ دابینکردنی پێداویستیە سەرەکیەکانی ئاوارە و پەنابەرەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایدا، نوێنەرەکانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماددەی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری بەردەوام و چارەسەرکردنی هەندێک لەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ئاوارە و پەنابەرەکان دەبێتەوە وە هەر لەم بارەیەوە بەبەردەوامی کار لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا دەکەن.