به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ پێشوازى كرد له‌ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاژانسى فيدڕاڵى بۆ هاوكارى ته‌كنيكى (THW) ئه‌ڵمانيا

به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيكرد له‌ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاژانسی فیدراڵی بۆ هاوكارى تەكنیكی (THW) ئه‌ڵمانيا كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان رێنێ دوبۆيس، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پاراستنى مه‌ده‌نى له‌ بەڕێوه‌بەرايه‌تى گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و گرێد فریدسمان، سەرۆكی ئاژانسى فيدڕاڵى‌ و كلاوس بوچمولەر، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى نێودەوڵەتی له‌ ئاژنسى فيدڕاڵى كه‌ له‌ ديداره‌كه‌دا به‌ڕێزان سڤێن كرۆسپێ، كوسنوڵى گشتى  به‌وه‌كاله‌ت ودانيێل مه‌ك كۆرمه‌ك، به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگى گه‌شه‌پێدان له‌ كۆنسوڵگه‌رى گشتى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌ولێر و هۆشنگ محمد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان ئاماده‌بوون.

به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمد، وه‌زيرى ناوخۆ شاندى ميوانى به‌گه‌رمى به‌خێر هێناو خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌و سه‌ردانه‌ و به‌ناوى حكومه‌ت و گه‌لى كوردستان سوپاس و پێزانينى پێكه‌ش به‌ حكومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانيا كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌واميان له‌ ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا له‌ بوارى سه‌ربازى و مرۆيى و ته‌كينكى بۆ دامه‌زاروه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هاوڵاتيانى كوردستان. هاوكات سوپاسى رۆڵى به‌رچاوى ستافى كونسوڵگه‌رى و ئاژانسى فيدڕاڵى كرد بۆ ئه‌و هاوكاريى و هه‌رماهه‌نگيه‌.

به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د پوخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ئێستا پێشكه‌ش به‌ شاندى ميوان كرد له‌ بوارى مرۆيى و ئاسايش و پێويستى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هاتنى شه‌پۆڵى نوێى په‌نابه‌رانى سوريا بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێويستييه‌كانيان و سياسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌م رووه‌ روون كرده‌وه‌ و رايگه‌ياند كه‌ پێشوازى له‌ هه‌موو په‌نابه‌ران ده‌كه‌ين به‌ بێ جياوازى و ئه‌وه‌ى له‌ توانمان بێت ده‌كه‌ين بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كانيان و دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆيان، به‌ڵام تاكو ئێستا هه‌رێمى كوردستان به‌ قه‌يرانێكى دارايى سه‌خت تێده‌په‌ڕێت بۆيه‌ پێويستمان به‌ كۆمه‌ك و هاوكارى ئه‌ڵمانيا هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين له‌سه‌ر هاوكاريكردنى په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بين.

پاشان سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ئاژانسى فيدڕاڵى بۆ هاوكارى ته‌كنيكى (THW) كرد بۆ پاڵپشتى به‌رده‌واميان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هاوبه‌شىش هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و رايگه‌ياند به‌ڕێزيان پاڵپشتى ته‌واو له‌و هاوكارييه‌ ده‌كات و هه‌وڵى ته‌واويش ده‌ده‌ن بۆ زياتر به‌هێزكردنى ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ هه‌موو قه‌يران و كاره‌ساتى سروشتييه‌كان.

له‌لاى خۆيه‌وه‌، به‌ڕێز رێنێ دوبۆيس، به‌ناوى شانده‌كه‌ سوپاسى به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆيان كرد و گوتى زۆر خۆشحاڵين به‌هاوكارى و كاركردنمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و پڕۆژه‌ى زۆر گه‌وره‌مان  به‌ سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كردوومانه‌ جێگاى خۆشحاڵيمانه‌ و به‌رده‌واميش ده‌بين.

دواتر به‌ڕێز گرێد فریدسمان، سەرۆكی ئاژانسى فيدراڵى راگه‌ياند كه‌ ئه‌وان خۆشحاڵن به كاركردن له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان چونكه‌ هاوبه‌شى ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى دروست بونيادنراوه‌ ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى به‌رنامه‌كانمان وه‌كو متمانه‌ و ئامانجى هاوبه‌ش. ئه‌و دوو بنه‌مايه‌ش له‌گه‌ڵ ناوه‌ند زۆر به‌هێزه‌ و بۆيه‌ به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌وڵ ده‌ده‌ين به‌رنامه‌كان فراونتر بكه‌ين.

له‌ كۆتاييدا هه‌ردوولا بيرو رايان ئاڵوگۆڕكرد سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى مرۆيى و ئاسايش و پێويستى په‌نابه‌ران و چۆنيه‌تى زياتر به‌روه‌پێش بردنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا له‌ ئايينده‌دا.  

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!