به‌ڕێز هۆشنگ محمد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان پێشوزايكرد له شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا و ئاژانسی فیدراڵی بۆ هاوكارى تەكنیكی (THW) كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان رێنێ دوبۆيس به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پاراستنى مه‌ده‌نى له بەڕێوه‌بەرايه‌تى گشتی بەڕێوەبردنی قەیران له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و گرێد فریدسمان، جێگری سەرۆكی ئاژانسه‌كه و كلاوس بوچمولەر، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى نێودەوڵەتی و دانيێل مه‌ك كۆرمه‌ك، به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگى گه‌شه‌پێدان له كۆنسوڵگه‌رى گشتى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێرو نوێنه‌رى ناوەندی هاوبەش بۆ چاودێری و هەماهەنگی (JCMC) لە حكومەتی عێراقی فیدرال بەڕێز نەصیر عەبدول سەتار، بەڕێوبەری جێبەجێكار كرد وكۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌شيان ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ر سێ فه‌رمانگه له بوارى دروستكردن و په‌ره‌پێدانى بناغه و تواناكانى تايبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يران و كاره‌ساته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق له چوارچێوه‌ى كارى هاوبه‌شى نێوانيان.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەرێوبەری گشتی ناوەند بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و باسی لە كار و چاڵاكییەكانی ناوەند كرد بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی كارا و كاریگەری وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان. بەرێز هۆشەنگ هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هاوبەشی بەردەوام لە نێوان JCC و JCMC و THW بۆ دامەزراندنی بەرنامەی بەردەوام بۆ دابینكردنی پاڵپشتی تەكنیكی. ڕاشی گەیاند كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو توانیویانە هەماهەنگی گرنگ لەگەڵ JCMC و دام و دەزگاكانی دیكەی فیدرالی و ناوخۆی هەرێمی كوردستان بنیاد بنێن.
نەصیر عەبدول سەتتار، بەڕێوبەری جێبەجێكاری JCMC سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیای كرد بۆ پشتگیری بۆ عێراق بە تایبەتی ئەو پشتیوانیەی لە ڕێگای THW پێشكەش بە JCMC و JCC پێشكەش كراوە، ڕاشی گەیاند كە ئەوان كار دەكەن لە ئاستی فیدراڵی بۆ ئەوەی گەشەپێدانی تواناكان تەنها لە ئاستی وەزارەتەكان نەبێت بەڵكو حكومەت ناوخۆییەكانیش بگرێتەوە.
دواتر گرێد فریدسمان، جێگری سەرۆكی THW هیوای خواست هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە نێوان لایەنە هاوبەشەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە داهاتوودا و ئالوگۆڕكردنی ئەزموونەكان به‌رده‌وام بێـ. خۆشحاڵی خۆشی ڕاگەیاند بە سەركەوتوویی ئەو پڕۆژانەی تاوەكو ئێستا ئەنجامیان داوە و ئاوەتە خوازە كاری هاوبەشی نێوان JCC و JCMC بەردەوامی هەبێت.
هه‌ر له ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا، شاندى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هۆشه‌نگ محمد سه‌ردانى كۆڕسى تايبه‌ت به ليژنه‌ى شارازه‌يانى بوارى كاره‌ساته‌كان كرد و دواتر بڕوانامه‌يان به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌شكرد به‌بۆنه‌ى ته‌واو كرد به بۆنه‌ى ته‌واوكردنى ئه‌و كۆڕسه له ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا. شايانى باسه بيست به‌شداربوو له ناوه‌ند و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان به‌شداربوون له‌م كۆڕسه كه له شه‌نين خول پێكهاتبوو له ئه‌ڵمانيا و له هه‌ولێر ئه‌نجامدران و مه‌به‌ست دروستكردنى تيمى پسپۆره له بوارى به‌رێوه‌بردنى كاره‌ساته سروشتييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كه‌له لايه‌ن پسپۆرانى و ئاژانسى فيدڕاڵى بۆ هاوكارى ته‌كنيكى ئه‌ڵمانيان (THW) جێبه‌جێكرا.
ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ش به‌شێكه له پلانى ستراتيجى ناوه‌ند و وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ دروست كردنى سيسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يران و كاره‌ساته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و ئاژانسى فيدڕاڵى بۆ هاوكارى ته‌كنيكى ئه‌ڵمانيان (THW) پاڵپشتى ته‌كنيكى و دارايى ئه‌و پڕۆژه‌يه ده‌كات له چه‌ندين به‌رنامه‌ى جياواز.