ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بەپاڵپشتی دارایی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) هەڵدەستێت بە دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆن لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، نهخشه و ديزانهكهى لەگەڵ ئەم داواکارییە هاوپێچ کراون. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە کۆمپانیاکانی کاری بەڵێندەرایەتی دەکەین کە تایبەتن بە بواری کاری بیناسازی بەشی ناوەوە و ئارەزووی پێشکەشکردنیان هەیە بفەرموون بە ناردنی دەرخستە (عرض) بۆ بەشداربوون لەو بانگەوازە لەماوەی (١٤) چواردە ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئەو داواکاریە.
تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن لەکاتی ناردنی دەرخستە:
- کۆمپانیای بەشداربوو تایبەت بێت بەم کارانەی لەم داواکاريیە دیاری کراوە یاخوود کاری هاوبەش و هاوشێوەی ئەنجام دابێت.
- پێشکەشکاری خستنەڕوو(مقدم العطاء) دڵنیایی دەستبەری پەسەندکراو (خطاب ضمان) کە وێنەیەکی هاوپێچ کرابێت.
- پشتگیری ئەستۆپاکی باجی دەرامەت لە بەڕێوەبەرایەتی باج بۆ ساڵی ٢٠٢٠.
- کۆمپانیا پێویستە وێنەیەک لە تۆماری کۆمپانیا،بەرگ نامە( Cover Letter) .)، سی ڤی و ئەزموون، ئەزموونی کارکردن لەگەڵ دەرخستە پێشکەش بکات.
- ماوەی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە (٦٠) شەست ڕۆژی تەقویمیە لە ڕۆژی واژووکردنی گرێبەست دەست پێدەکات.
- پێشکەشکردنی نرخ دەبێت بە دۆلاری ئەمریکی بێت.
- گرەنتی بۆ ماوەی (٥) پێنج ساڵ دوای وەرگرتن.
- پێویستە ئەو بڕاندانەی کە بەڵێندەر کەلوپەلەکانی لێ دابین دەکات لقیان هەبێت لە هەرێمی کوردستان.
- گشت ئەو کەلوپەلانەی کە لەو کارە بەکاردێن پێویستە لە کۆنتڕۆڵ و پشکنینی جۆری دەرچووبن و بڕوانامەی تایبەتی لەگەڵدابێت.
- پێویستە لەسەر بەڵێندەر گشت بڕگەکان پێش دابینکردنی نموونە پێشکەش بە لیژنەی سەرپەرشتیار بکات بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن لەسەری.
- کۆمپانیای براوە پێویستە بارمتەی دیاریکراو دابنێت کە بریتیە لە %5 لە کۆی گشتی پارەی پڕۆژەکە .
- هەر کۆمپانیایەک پێویستە وێنەیەک لە دەرخستەی پێشکەشکراو لای خۆی کۆپی بکات بەپێچەوانەوە دوای کردنەوەی دەرخستە وێنەی کۆپی بە هیچ کۆمپانیایەک نادرێت.
- دەرخستە نابێت کڕاندن و سڕینەوە و حبری سپی لەسەر بەکارهاتبێت، بەپێچەوانەوە ئەو دەرخستەیە ناخرێتە قۆناغی
- ئەو کۆمپانیایەی کارەکەی بۆ (احالە) بکرێت و ڕەتی بکاتەوە (ترفض التعاقد):
- کارەکە دەدرێت بەو کۆمپانیایەی کە کە لە ڕیزبەندی دووەمی قۆناغی هەڵبژاردن نمرەی دووەمی بەدەست هێناوە لەسەر بنەمای پڕۆپۆزەڵی تەکنیکی و دارایی.
- جیاوازی نرخ دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی کە کارەکەی ڕەتکردۆتەوە.
- ئەو بارمتەیەی کە دایناوە دەبێتە داهات بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
- کۆمپانیا لە هیچ پرۆژەیەکی تر دەرفەتی پێشکەشکردنی پێنادرێت.
- کۆمپانیا یان بەڵێندەر بە پێی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەوڵەت ژمارە (٥٦ ساڵی ١٩٧٧) مامهڵهى لەگەڵ دەکرێت لەکاتی بوونی قەرز لەسەری.
- ئەم پڕۆژەیە بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠١٦ (تعلیمات تنفيذ التعاقدات الحكومية) جێبەجێ دەکرێت.
- کرێی بڵاوکردنەوەی بانگەواز (اعلان) لە ڕۆژنامەکان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی کارەکەی بۆ دەردەچێت.
- پێویستە گشت لاپەڕەکانی دەرخستە بە مۆری کۆمپانیا مۆر کرابێت.
- پێویستە دەرخستە لە زەرفێکی داخراو و مۆرکراو بە مۆری کۆمپانیا بگەڕێندرێتەوە بەم شێوەیە:
- بەشی تەکنیکی بەجیا و لەسەری نووسرابێت کە بەشی تەکنیکیە.
- بەشی دارایی بەجیا لەزەرفێک و لەسەری نووسرابێت بەشی دارایی و
- هەردوو زەرفەکە لەزەرفێکی داخراو بە مۆری کۆمپانیا مۆرکرابێت.
تێبینی١:
ئەو بەڵگەنامانەی سەرەوە هەریەکێک ئەوی تر تەواودەکات و هەر دەرخستەیەک لە کاتی خۆی پێشکەش نەکرێت یاخوود هەر کەموکوڕیەکی هەبێت پشتگوێ دەخرێت.
تێبینی٢:
کۆمپانیا لە ڕۆژی بەدەست گەیشتنی داواکاريیەکە تاوەکو ڕۆژێک پێش گەڕانەوەی مافی سەردانیکردنی شوێنی کاری هەیە جگە لەڕۆژانی هەینی و شەممە کە پشووی ڕەسمیە لەکاتژمێر10:00)-12:00) ی نیوەڕۆ.
بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بەو ژمارەیەی خوارەوە بکەن: 07502114444