کۆبوونەوەی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ جێگری بەرپرسی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان.

لە‌ ڕۆژی یە‌كشە‌ممە‌ لە بەرواری ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێشوازی لەکۆڵۆنێل (ویلیامس) جێگری بەرپرسی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان (CJTF-OIR ،ADC-S) شاندی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەکە باس لە کارەکانی ناوەند کرا لە سەرەتای دامەزراندنی لە ٢٠١٤ تاکو ئێستا وباس لە باروودۆخی ئاوارەکانی ناوخۆ و پەنابەران کرا لە هەرێمی کوردستان. بەڕێز هۆشەنگ محمد باسی ئەو هاوکارییانەی حوکمەتی ئەمریکای کرد کە بە درێژایی ئەم چەند ساڵە پێشکەشی ئاوارە و پەنابرانی کردووە لە هەرێم و سوپاس و پێزانینی خۆی پێڕاگەیاندن. ئەم شاندە ڕۆڵی ناوەندیان بەرز نرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان و ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ پشتگیری کردنی هەرێم و ناوەند لە داهاتوودا.