ڕۆژی دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی MSB سویدی کرد بە سەرۆکایەتی خاتوو ساندرا بوسێ بەڕێوەبەری پڕۆژە.
بەڕێز هۆشەنگ بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و تیشکی خستە سەر گرینگی ئەم هەماهەنگییەی نێوان JCC و MSB لە ساڵی ٢٠١٤ تاکو ئێستا، بە کورتی باسی لە کار و سەرکەوتنەکانی JCC کرد لە دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا بە پاڵپشتی MSB و هاوبەشەکانی تر.
وتیشی کەوا ناوەند هەمیشە هەوڵدەدا بۆ سوود وەرگرتن لە یارمەتی تەکنیکی MSB بۆ بەهێز کردن و بەرەوپێش بردنی تواناکانی بۆ ئەوەی بتوانێ بە باشترین شێوە ئيدارهى كارهسات و قەیرانەکان بكات و وهڵامى خێراى بارى لهناكاو بداتهوه و دووپاتی کردەوە کەوا JCC پابهنده و ئامادەیە بۆ بەردەوامی دان بە کارکردن لەگەڵ MSB.
خاتوو ساندرا بە هەمان شێوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی دەربارەی ئەم هەماهەنگییە و جەختی لەسەر بەردەوامی دان بە کارکردن لەگەڵ JCC کرد لە داهاتوودا، هەروەها باسی لە زیاد کردنی براوێژكارى ژینگە کرد بۆ تیمی پڕۆژەکە بۆ تیشک خستنە سەر پرسى ژینگە و پێشكهشكردنى هاوكارى تەکنیکی لە بابەتهكانى پەیوهست به ژينگه و قەیرانی ژینگەیی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە، بەڕێوەبەری گشتی JCC ڕێکەوتنێکی هەماهەنگی ئیمزا کرد کە تاکو کۆتایی ٢٠٢١ کاری پێ دەکرێ و هەردوو لایان ڕێککەوتن لەسەر هەنگاونان بەرەو پێشەوە و دەست بە کار کردن لە داهاتوویەکی نزیک و خۆشحاڵبوون بۆ ئەو دەرفەتە و هیواخواز بوون ساڵی داهاتوو ئەنجامی دیار و بەسوودی هەبێت.