بەڕێوەبەری ڕێکخراوی Promediationی فەڕەنسی سەردانی JCC دەکا

لە ڕێكەوتی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بەڕێز هۆشەنگ محمد بەرێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لەگەڵ بەڕێز ئێرێک بلانکۆت بەڕێوەبەری Promediation و خاتوو مەگیلۆن گیراردۆت بەڕێوەبەری پڕۆگرامی عیراق کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیە باسیان لە باروودۆخی ئاوارەی ناوخۆ کرد و باسیان لە گەڕانەوایان کرد بۆ زێدی خۆیان و باروودۆخی گوزەرانیان دوای گەڕانەوەیان، باسیان لە ڕێکەوتنی شنگال کرد و تیشکیان خستە سەر هەموو ئەو بەربەست و کێشانەی کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە.

بەڕێز هۆشەنگ ڕایگەیاند کەوا بەکارخستنی ئەو ڕێکەوتنە دەکرێ کەمێک سەخت بێت وەلێ ئەگەر سەربگرێ بەشێکی زۆر لە ئاوارەی ناوخۆ بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەروەها وتیشی کە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ئاسانکاری بکرێ بۆ ئەوانەی کە بە شێوەیەکی ئارەزووماندانە دەیانەوێ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بەڕێز بلانکۆت ئاماژەی بەوەدا کەوا وۆرکشۆپێک بەسوود بێت بۆ خەڵکی مەدەنی شنگال بۆ ئەوەی شارەزا بن لە ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکە و ببنە بەشێک لە پڕۆسەکە، هەروەها وتیشی کە ئەوان بەردەوام دەبن لە دابین کردنی هەلی یەکسان بۆ هەموو خەڵک بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیێکی ڕاشکاو داواکاری و بیر و ڕایان دەرببڕن لە نێوان خۆیان و پڕۆسەیەکی ئاشتیخواز دەستەبەر بکرێ.

لە کۆتاییدا باسیان لە ناوچەی هەماهەنگی کرد لە نێوان هەردوو لایەن و گرینگی ڕۆڵی Promediation بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.