لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (٩٩٧،٧٣٢) ئاوارەو پەنابەری لە خۆ گرتووە، لەو ژمارەیە (٧٣٤،٧١٣) ئاوارەی ناوخۆن و (٢٣٨،٣٤٥) پەنابەری سووری و (٨,٤٤٠) پەنابەری تورکی و (١٠،٥٣٤) پەنابەری ئێرانی و (٧٠٠) پەنابەری فە ڵەستینی لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین.
لە کاتێکدا تەنها (٢٩ ٪) لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان (٣٥) کەمپە.
(٣٨ ٪) ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، (٤١ ٪) لە پارێزگای دهۆک، وە (٢١ ٪) لە پارێزگای سلێمانی.