پوخته‌ى وتارى به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ پێشكه‌شىيكرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى باڵا

پوخته‌ى وتارى به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ پێشكه‌شىيكرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى باڵاى راوێژكارى نێوان حكومه‌تى فيدڕاڵ و حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌سته‌ى دبلۆماسى و تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌غدا له‌سه‌ر پرسى ئاواره‌كان و پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ و داخشتنى كه‌مپه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان و كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆيان: به‌غدا رێكه‌وتى‌ 2/12/2020

پوختەی وتارەکە

نوێترین داتا دەربارەی ژمارەی ئاوارەی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان 

بەپێی نوێترین داتا دەربارەی ئاوارەی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (٧٣٤،٧١٣) ئاوارەی ناوخۆ کە دەبێتە (١٣٢،٩٧٤) خێزان لەخۆ دەگرێ.

  • (٥٦،١٣٩) خێزان لە پارێزگای دهۆک.
  • (٤٢،٤٦٥) خێزان لە پارێزگای هەولێر.
  • (٣٤،٣٧٠) خێزان لە پارێزگای سلێمانی.

٪٢٦ لە ئاوارەکانی ناوخۆ کە پێکهاتوون لە (٣٧،١٠٧) خێزان دابەشکراون بۆ سەر ٢٥ کەمپ لە هەرێمی کوردستان، ١٥ کەمپ لە پارێزگای دهۆکە، ٦ کەمپ لە پارێزگای هەولێر و ٤ کەمپ لە سلێمانی.

دووبارە ئاوارە بوونەوە بۆ کوردستان

دووبارە ئاوارەبوون بە شێوەیەکی دیار ڕوو لە زیاد بوونە بۆ هەرێمی کوردستان لەو چەند مانگەی ڕابردوو، لەگەڵ  بوونی قەدەغەی هاتووچۆ و ڕیککارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی COVID19 حکومەتی هەرێم توانی (٧٧٥) خێزانی ئاوارە کە دەبێتە (٢،٣٩٨)  کەس لەخۆ بگرێ.

سیاسەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان

بەڕێز ڕێبەر ڕایگەیاند کەوا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان حکومەتی هەرێم پاڵپشتی و ئاسانکاری دەکا بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، بە پەیڕەو کردنی ئەو سیاسەتە حکومەتی هەرێم یارمەتی (٧٠٠،٠٠٠) ئاوارەی ناوخۆی داوە بۆ گەڕانەوەیان  بۆ زێدی خۆیان. لە ساڵی ٢٠١٦ تاکو ئێستا (٢٣) کەمپ لە هەڕێمی کوردستان داخراوە یاخود تێکەڵ کراوە. سیاسەتی حکومەتی هەرێم هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکرێ کە بە شێوەیێکی ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە، بەڵام پێویستە ژینگەیێکی ئارام و ئاسایش دابین بکرێ لە ناوچە ئازادکراوەکان بۆ ئەوەی خەڵکەکە بتوانن بەبێ کێشە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

زێدی ئاوارەکانی ناوخۆ

بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد تیشکی خستە سەر زێدی ئاوارەکەنی ناوخۆ بەو شێوەیەی خوارەوە:

  • نەینەوا ٪٥٤
  • سلاح الدین ٪١٤
  • ئەنبار ٪١٣
  • هەولێر ٪٨
  • دیالە ٪٥
  • بەغدا ٪٣
  • کەرکوک ٪٣

پارێزگاکان و ڕێژەی سەدی هەر یەکێکیان لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە، بۆ ئەوانەی لە کەمپ دەمێننەوە و ئەوانەی لە دەرەوەی کەمپەکانیشن و لە کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین.

دەستەبەرکردنی خزمەتگووزاری پێویست بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە

لە کۆتاییدا، بەڕێز ڕێبەر جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئاوارەکانی ناوخۆ دەیانەوێ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان دوای ئازادکردنی شوێنەکان بەپێی چەند ڕاپرسییەک لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان بەڵام، زیاتر لە ٪٨٠ ئاوارەکان ئامادەنین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لەژێر بارودۆخی ئێستادا بەهۆی نەبوونی خزمەتگووزاری پێویست، ئاسایش و ئارامی، یارمەتی دارایی، هەلی کار و وێران بوونی ماڵ و خانوویان و ترسی بەردەوام لەسەر ژیانیان دوای گەڕانەوەیان. هەرواها هیچ پلان و پڕۆژەیەک بۆ دابین کردنی یارمەتی دارایی بۆ دەستکردنەوە بە ژیان دوای گەڕانەوەیان بوونی نییە.