ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەڵامدەری یەکەم بە شێوەی ئۆنڵاین لە شاری هەولێر بە بەشداری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان

ئەنجامدانی "ڕاهێنانی وەڵامدەری یەکەم" لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی ئۆنڵاین لە ماوەی نێوان ٧-٩/١٢/٢٠٢٠ لە شاری هەولێر بە بەشداری ناوەند و دامەزراوە پەیوەندارەکانی حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و خۆبەخشان کە لە لایەن ئاژانسی THWی ئەڵمانی ئەنجامدرا بە مەبەستی بەهاناوەچوون و ڕزگارکردن لە کاتی قەیران و کارەسات. هەرێمی کوردستان بە دووەم شوێن دادەنرێت لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا و یەکەم شوێنیشە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەم ڕاهێنانەی تێدا ئەنجام دەدرێت.