به‌رپرسى نووسينگه‌ى بەڕێوەبەرايه‌تی گشتی یارمەتی مرۆیی و پاراستنی مەدەنی يه‌كێتى ئەوروپا (ECHO) سەردانی JCC کرد

ئەوڕۆ لە بەرواری ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێشوازی لە بەڕێز کریستۆف رێلتین به‌رپرسى نووسينگه‌ى بەڕێوەبەرايه‌تی گشتی یارمەتی مرۆیی و پاراستنی مەدەنی يه‌كێتى ئەوروپا(ECHO) کرد.

باس لە بارودۆخی ئاوارەی ناوخۆ و سیاسەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان کرا و بەڕێز هۆشەنگ باسی لە سیاسەتی مرۆیی هەرێمی کوردستان کرد و تیشکی خستە سەر گرینگی هەبوونی هاوکاری نێودەوڵەتی.

بەڕێز رێلتین باسی لە كاره‌كانى ECHO کرد و ئاماژەشی بەوەدا لە ساڵی ٢٠٢١ بە تایبەتی گرنگى ده‌ده‌ن به‌ ئاواره‌ و پەنابەرانی لە دەرەوە و ناوەوەی کەمپەکان. لە کۆتاییدا، هەردوو لایەن بە هیوای ئەوە بوون لە داهاتوودا بەیەکەوە بەردەوام بن لە کارکردن و بەڕێز هۆشەنگ سوپاسی خۆی ڕاگەیاند بۆ هاوکاری و پشتگیری بەردەوامیان بۆ هه‌رێمى كوردستان.