ڕاپۆرتی بارودۆخی مرۆیی: کانوونی دووەمی ٢٠٢١

لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (٩٣٠،٦٣٥) ئاوارەو پەنابەری لە خۆ گرتووە، لەو ژمارەیە (٦٧١،٢٣٨ ئاوارەی ناوخۆن) و (٢٣٩،٤٧٦) پەنابەری سووری و (٨،٥٥١) پەنابەری تورکی و (١٠،٥٧٢) و پەنابەری ئێرانی و (٧١٣) پەنابەری فەڵەستینی ، هەروەها (٨٥) کەس لە پەنابەری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە کاتێکدا تەنها (٣٠٪) لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان (٣٥) کەمپە، هەروەها (٧٠٪)  لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین. (٤١٪) ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، (٤١٪) لە پارێزگای دهۆک، وە (١٨٪) لە پارێزگای سلێمانی.