خولێک دەربارەی  ڕێبەرنامەی سفێر بەڕیوەچوو بە پاڵپشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە لایەن ڕێکخراوی كۆچى نێوده‌وڵه‌تى

بە پاڵپشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە لایەن ڕێکخراوی كۆچى نێوده‌وڵه‌تى IOM خولێک دەربارەی  ڕێبەرنامەی سفێر بەڕیوەچوو ئەم خولە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو و تێیدا باس لە سفێر و پێکهاتەکانی و چۆنیەتی دروستبوونی کرا، هەوڵدرا بۆ گایاندنی پەیامی سفێر بە شێوەیێکی گشتی و ڕاهێنانی بەشداربووان لە چۆنیەتی بەکارهێنانی سفێر لە کاتی هەبوونی قەیران.

بەشداربووان پێکهاتبوون لە ستافی JCC و کۆمەڵێک بەشداربوو لە ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و ژمارەیەک خۆبەخش. شایەنی باسە کەوا ڕێبەرنامەی سفێر پێکهاتووە لە پەیماننامەی مرۆیی و لایەنی هەرە کەمی پێوەرەکانی بەدەنگەوەچوونی مرۆییانە، بەشداربووانی خولەکە بڕوانامەیان پێ بەخشرا لە لایەن بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە کۆتایی خولەکە.

له‌ ميانه‌ى وته‌يه‌كدا، تيشكى خسته‌ سه‌ر گرنگى ئه‌و خولانه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى كه‌مپه‌كان و هاوكات سوپاسى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ناوه‌ند.