بە‌ڕێوە‌بە‌ری گشتی ناوە‌ندی ھاوبە‌شی ھە‌‌ماھە‌نگی قە‌یرانە‌كان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم-ی کرد لە بەغدا

لە بەرواری ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە میانەی سەردانى بە‌ڕێز ھۆشە‌نگ محمد بە‌ڕێوە‌بە‌ری گشتی ناوە‌ندی ھاوبە‌شی ھە‌‌ماھە‌نگی قە‌یرانە‌كان بۆ بەغدا، سەردانی بەڕێز کاک فارس عسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم-ی کرد.

سوپاسی بەڕێزیان و تیمی نوێنەرایەتی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامیان لەگەڵ ناوەند و دامەزراوە فیدڕاڵییەکان لە بواری بەڕێوەبردن و هەماهەنگی لە مەلەفی ئاوارەکان.