بەڕێوبەری گشتی ناوەند لە کۆبوونەوەی باڵای هاوبەش بەشداربوو.

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕۆژی دووشەممە بەڕێز هۆشەنگ محمد لە کۆبوونەوەی باڵای هاوبەش لە ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق لە بەغدا بەشداربوو.

لەو کۆبوونەوەیە باس لە بارودۆخی ئێستای ئاوارەی ناوخۆ کرا لە هەرێمی کوردستان. باس لە چۆنیەتی گەڕانەوەی ئاوارەی ناوخۆ کرا بۆ زێدی خۆیان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان کرا.