خولی ڕاهێنان بۆ تیمی وەڵامدانەوەی خێرایی مرۆیی

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) دوو خولی ڕاهێنان لە شاری (سلێمانی و دهۆک) تایبەت بە تیمی وەڵامدانەوەی خێرایی مرۆیی دەکاتەوە

بە ئامانجی‌ پێدانی زانیاری به بەشداربوانی خولەکە لەسەر ئاگرو هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وە جۆره‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ، فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ، به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی رزگاركردن به‌ په‌ت و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌رزایی ، چۆنیه‌تی دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌  كاتی دروست بوونی  لافاو دوور خستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر ماڵ و شوێنی نیشتەجێ بوونیان.

شایەنی باسە وانە و بابەتەکان بە شێوەی تیۆری و مەیدانی لە لایەن بەڕێزان ئەفسەرانی پەیمانگای بەرگری شارستانی پێشکەشکران هەروەها خولەکان بە پاڵپشتی ئاژانسی THWی ئەڵمانی بەڕێوەچوو.