بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە‌گە‌ڵ نوێنەری گشتی UNHCR لە عێراق کۆبوونەوە

 

چوارشەممە، 16 حوزەیران، 2021، بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێشوازی لە خاتوو فیلیپیا کاندلەر نوێنەری گشتی UNHCR لە عێراق کرد.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌کە باسیان لە بارودۆخی پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆ، بەڕێوەبردنی کەمپەکان، كێشەی تایبەت بە خزمەتگوزاری و ئاسایش و هەروەها چۆنیەتی بەهێز کردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لایەن و کارکردن لەگەڵ هاوبەشانی تریش کرد.   

خاتوو فیلیپیا دووپاتی کردەوە کەوا UNHCR بەردەوام دەبێ لە کارکردن لەگەڵ JCC بۆ هاوکاری کردنی ئاوارەی ناوخۆ، پەنابەر و کۆمەڵگەی خانەخوێ. هەروەها، UNHCR بەردەوام دەبێ لە هەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ JCC لە داهاتوودا.

لە کۆتاییدا، هەردوو لایەن باسیان لە ئەنجامەکانی ئەو وۆرکشۆپە هاوبەشە کرد کە مانگی ڕابردوو لە نێوانیان کرا و هاوڕابوون لەسەر چەند میکانیزمێک کە بەیەکەوە کاری لەسەر بکەن بۆ یارمەتی دانی کۆمەڵگە.