ڕاپۆڕتی بارودۆخی مرۆیی ژمارە (٥)

لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (٩٢٨،٦٧٤ ) ئاوارەو پەنابەری لە خۆگرتووە، لەو ژمارەیە (٦٦٥،٥٠٥) ئاوارەی ناوخۆن و (٢٤٢،٨٢٤ ) پەنابەری سووری و (٨،٧٤٧ ) پەنابەری تورکی و(١٠،٧٦٠ ) و پەنابەری ئێرانی و (٧٥٣ ) پەنابەری فەڵەستینی ، هەروەها (٨٥ ) کەس لە پەنابەری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە کاتێکدا تەنها (٣٠ ) ٪لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان(٣٦ ) کەمپە، هەروەها (٧٠ ٪) لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین. ( ٤١ ٪) ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، (٤٠ ٪)لە پارێزگای دهۆک، وە(١٩٪ ) لە پارێزگای سلێمانی.